مەسروور بارزانی: حكومەتی هەرێم هۆكار نییە بۆ بڕین و دواكەوتنی مووچە

25-10-2023 03:10

پەرەگراف

سەرۆكی حكومەتی هەرێم جارێكی ديكە جەخت دەكاتەوە كە "حكومەتی هەرێم هۆكار نییە ‏بۆ بڕین و دواكەوتنی مووچە". دەشڵێت "پاڵپشتی بۆ مامۆستایان دەردەبڕم و دەنگی ‏خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئەوان، پێویستە هەموو ماف و شایستە داراییەكانیان دابین ‏بكرێت، بەڵام دەبێت ڕووی ڕەخنەكانمان لە لایە بێت بۆ بڕین و دواخستنی ‏مووچەكانیان".‏

لە كاتی كردنەوەی قوتابخانە و باخچەیەكی نوێی منداڵان لە هەولێر، مەسروور بارزانی ‏وتیشی "ڕەنگە هەندێك لایەن سواری شەپۆلەكە بووبن و یاری بە هەستی مامۆستا بكەن، ‏ئەوانەی هانی مامۆستایان دەدەن كە نەچنەوە پۆلەكانی خوێندن و قوتابخانەكان، ‏دەیانەوێت تۆڵەی ئەوانەی مووچەكانیان بڕیوە، لە قوتابییەكان بكەنەوە".‏