شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕووی دا؛ پێشمەرگەیەك شەهید بوو

22-10-2023 07:17

پەرەگراف

لەسەر ئەو بارەگایانەی پەكەكە چۆڵی كردن، ئێوارەی ئەمڕۆ لە چیای قەرەچووغ لە سنووری مەخموور شەڕ لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕووی دا، كوژراو و بریندار لە هەردوولا هەیە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، پاش ئەوەی گەریلاكانی پەكەكە ژمارەیەك بارەگایان لە چیای قەرەچووغ بە ڕێككەوتن لەگەڵ سوپای عێراق چۆڵ كرد، دوو هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ شوێنگرتنەوەی پەكەكە چوونەتە ناوچەكە.

بەهۆی ئەوەی هەردوولا پاش گفتوگۆ نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر ئەو خاڵە سەربازییانە، شەڕ دروست بووە.

لە ڕیزی هێزەكانی پێشمەرگە، پێشمەرگەیەك بە ناوی هاوڕێ‌ جەوهەر شەهید بووە و زیاتر لە پێنج پێشمەرگەیش بریندار بوون كە تێیاندایە برینەكەی سەختە و لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لەژێر چارەسەردان.

هەروەها لە ڕزی سوپای عێراقیشدا كوژراو و بریندار هەیە، هەندێك میدیای عێراقی باس لە كوژرانی دوو سەرباز دەكەن.