مەسروور بارزانی: داوا لە مامۆستایان دەكەم لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەكان

19-10-2023 08:49

پەرەگراف

مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە مامۆستایان دەکات "لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەكان" و دەڵێت "مامۆستا دەبێت ئەوە بزانێ كە حكومەتی هەرێم پابەندە بەوەی نەهێڵێ مافی بفەوتێت ‌و ئەو مووچانەی دواكەتوون قەرەبوو دەكرێنەوە، بەڵام خوێندن قەرەبوو ناكرێتەوە".

مەسروور بارزانی لە ئاهەنگی دەرچووانی زانكۆی كوردستان لە هەولێر وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا وتی "ڕێزێكی زۆرمان بۆ مامۆستایان هەیە كە زەحمەتێكی زۆریان كێشاوە لەو ماوەیەی كە بەڕاستی ژیان بۆیان سەخت بووە ‌و بەردەوام بوون لەوەی خوێندن نەوەستێت".

سەرۆكی حكومەتی هەرێم گومانی ئەوەی خستە سەر بایكۆتی مامۆستایان بەوەی بەشێكیان "لەژێر فشار"دا بایكۆتیان كردبێت و دەڵێت "دەبێت ئەمە با دواتر قسەی لەسەر بكرێت".