مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: بایكۆت بەردەوامە و ڕۆژانی ئایندەدا خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەین
پەرەگراف
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پاش زیاتر لە مانگێك لە بایكۆتی دەوام و هۆڵەكانی خوێندن، جەخت لە درێژەدان بە بایكۆت دەكەنەوە و دەڵێن "لە ڕۆژانی ئایندەدا خۆپیشاندانی فراوان و سەرتاسەری ئەنجام دەدەین".
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی شەوی ڕابردوو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند "پێمان وایە دابەشكردنی مووچە ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، تاكە چارەسەرە". دەشڵێن "پرسی مووچە هەنگاوی باشی بڕیوە و لە چارەسەری ڕیشەیی نزیك بووەتەوە".