مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەرکی ئەندامەکانی دیاریکرد

15-10-2023 03:15

پەرەگراف

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لێپرسراوانی مەکتەبەکانی حیزبەکەیی دیاریکرد، ھەر ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی لێپرسراوی مەکتەبێک دەبێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی بە میدیای حیزبەکەیی وت، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دووەمی مەکتەبی سیاسیی بەڕێوەچوو و ئەرکەکانی بەسەر ئەندامانیدا دابەشکرد، "لە کۆبوونەوەی پێشوودا لیژنەیەکمان پێکهێنابوو بۆ ئەوەی پێداچوونەوەیەک بکات بە مەڵبەند و مەکتەبەکاندا".

لێپرسراوی مەکتەبەکانی یەکێتی دەستنیشانکران لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی بەم شێوەیە:

سەعدی ئەحمەد پیرە _ وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

سەرکەوت زەکی _ لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن

عیماد ئەحمەد _ لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و روناکبیری

قوباد جەلال تاڵەبانی _ لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ _ لێپرسراوی مەکتەبی

پەیوەندییەکان

بڵێسە جەبار فەرمان _ لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان 

رزگاری حاجی حەمە _ لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن 

نزار ئامێدی _ لێپرسراوی مەکتەبی یەکێتی لە بەغدا

بورهان سەعید سۆفی _ لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکان

شێخ ئەحمەد و شوان عومەر قادر _ لێپرسراوی دارایی و ئیدارەی گشتی

د. یوسف گۆران _ مەکتەبی دیراسات

تەلار لەتیف _ لێپرسراوی مەکتەبی کاروباری یاسایی

شاڵاو شێخ سەڵاح _ لێپرسراوی مەکتەبی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

وتەبێژی یەکێتی وتیشی "ئەوەی ماوەتەوە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا لێکۆڵینەوە لەسەر مەڵبەندەکان بکرێت، ئەویش بە شێوەیەکی کۆبەندی دەکرێت و هەر مەڵبەندە و کەسی تایبەتی خۆی بۆ دادەنرێت. لە دوای ئەوانە دەستەیەک دروست دەکەین سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن و هۆکاری بەستنی کۆنگرە و راسپاردەکانی رووندەکەنەوە".