پەرەگراف
جارێكی دیكە هێرشی ئاسمانی كرایە سەر كەمپی مەخموور و بەهۆیەوە "ژنێك بریندار بوو". ئەمە دووەم هێرشە بۆ سەر كەمپەكە لە ماوەی هەفتەیەكدا.
بەیانی ئەمڕۆ مووشەكێك ئاراستەی كەمپی مەخموور كرا. میدیاكانی پەكەكە بڵاویان كردەوە "هێرشەكە لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە" ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا "ژنێكی تەمەن ٥٠ ساڵ بریندار بووە، زیانێكی زۆری ماددیش بە ماڵێكی ناو كامپەكە گەشتووە".
شەوی 7-10-2023یش هێرشێكی دیكە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كرایە سەر كەمپەكە و بەهۆیەوە "سێ كەس، كە دایكێك و دوو منداڵ بوون" بریندار بوون.