پەرەگراف
بافڵ تاڵەبانی پلانی دەستپێشخەرییەكی حیزبەكەی بۆ یەکڕیزى و چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم ئاشكرا دەكات و دەڵێت "وەفدێك دەنێرینە لای هەموو لایەنەكان و ئەوەی پێشتر ڕووی داوە حیسابی بۆ ناكەین".
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی، لە پانێڵی "سیستمی سیاسی و دەوڵەتسازی لە عێراق" لە دیداری میری، سەبارەت بە پلانیان بۆ یەكڕیزیی كورد وتی "با لێرە نهێنییەكی ناو حیزب ئاشكرا بكەم بۆتان، بەنیازین بە زووترین كات وەفدێك بۆ لای هەموو لایەنەكانی كوردستان بنێرین. هەوڵێك بدەین بە بیر و بۆچوونێكی تازەوە بەرنامەی خۆمانیان بۆ شەرح دەكەین".
بافڵ تاڵەبانی وتیشی "ئەوەی كە پێشتر ڕووی داوە، ئێمە هیچ حسابی بۆ ناكەین، دەمانەوێت جارێكی تر دەست پێ بكەینەوە. هەوڵێكی جیددی لەگەڵ هەموو لایەنەكان بدەین".
"هەر زوو لە یەكەم كۆبوونەوەی سەركردایەتی، ئەوەڵین شت جەنابی سەرۆك و ئەو شتانەمان لابرد، دووەمین شت ئەو وەفدە بوو كە باس كرا"، بافڵ تاڵەبانی وا وت.