پەرەگراف
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی یەکێتیدا بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە ھەڵبژێردران.
بەپێی میدیای یەکێتی، مەکتەبی سیاسی نوێی ئەو حیزبە پێکدێن لە؛ قوباد تاڵەبانی، عیماد ئەحمەد، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئاسۆ مامەند، د.جوان ئیحسان، رەفعەت عەبدوڵا، شاڵاو عەلی عەسکەری، تەلار لەتیف، بورهان سەعید سۆفی، ئەحمەد حەمە کەریم (شێخ ئەحمەد نۆکان)، نزار ئامێدی، هاوڕێ دارۆ شێخ نوری.
بەپێی ئەو زانیارییەی پەرەگراف لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستی کەوتووە، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسی دیاریکردووەو سەرکردایەتی پەسەندی کردووە.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەعدی ئەحمەد پیرە بە وتەبێژی یەکێتی دیاریکرا.
ھاوکات خەسرەو گوڵ محەمەد، وەک نوێنەری سەرۆکی یەکێتی لە هەرسێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی و ئەنجومەنی پشتیوانی دەستنیشانکرا و بەشداری کۆبوونەوەکانی هەر سێ ئەنجومەنەکە دەکات.