شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل سێیەم ڕۆژی تێپەڕاند؛ زیاتر لە هەزار و 300 كەس كوژراون

09-10-2023 05:39
هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەك لە غەززە

پەرەگراف

شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل سێیەم ڕۆژی تێپەڕاند. بەپێی ئاماری فەرمی ‏هەردوولا زیاتر لە هەزار و 300 كەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە پێنج ‏هەزار و 500 كەسیش بریندار بوون.‏

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لیواكانی عیزەدین قەسام، كە باڵی سەربازیی بزووتنەوەی ‏بەرنگاریی ئیسلامی (حەماس)ـە، ئۆپەراسیۆنێكی لەژێر ناوی "گەردەلوولی ئەقسا" ‏بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ‌ كرد و ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارەكانی چوونە ناو ‏خاكی ئیسرائیلەوە.‏

لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل سێ‌ ڕۆژە بۆردوومانی بەردەوامی غەززە دەكات و ‏دەڵێت "نزیكەی هەزار پێگەی حەماس"ی كردووەتە ئامانج. بەڵام حەمەسا دەڵێت ‏بەشێك لە هێرشەكان بۆ سەر "بازاڕ و هاووڵاتیانی مەدەنی بوون".‏

بەپێی نوێترین ئامار كە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هەردوو لا بڵاویان كردووەتەوە، ‏لە ئیسرائیل "900 كەس" كوژراون و "2600 كەس" بریندار بوون، لە ‏فەڵەستینیش "560 كەس" كوژراون و "2900 كەس"یش بریندار بوون.‏

سوپای ئیسرائیل بە بەردەوامی بۆردوومانی ناوچە دیاریكراوەكانی غەززە دەكات و ‏باڵی سەربازیی حەماسیش بە مووشەكبارانكردنی ئیسرائیل وەڵامی دەداتەوە.‏

حەماس دەیان كەسی ئیسرائیلیی بەدیا گرتووە كە هێشتا ژمارەیان دیار نییە، بەڵام ‏دەڵێت "چوار دیل" لە بۆردوومانەكانی ئیسرائیل خۆیدا گیانیان لەدەست داوە.‏

ئیسرائیل "300 هەزار سەربازی یەدەگ" بۆ ڕیزەكانی سوپا بانگهێشت دەكاتەوە
و بە درێژایی سنووری غەززەیش هێز كۆ دەكاتەوە. ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ‏دەڵێت "ئەگەری هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە لەئارادایە

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی سەپاندنی "ئابڵوقەی تەواوەتی" بەسەر ‏غەززەدا دەكات و دەڵێت "كارەبا و خواردن و سوتەمەنی ناگاتە غەززە".‏

ئێوارەی ئەمڕۆ حەماس ڕایگەیاند "بە مووشەكی (متبر 3)، چەند فڕۆكەیەكی ‏ئێف 16ی ئیسرائیلمان لە ئاسمانی دەریای غەززە پێكاوە".‏
‏ بە ئامانج گرتووە