پەرەگراف
كەمپی مەخموور لەلایەن "فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا"وە كرایە ئامانج و مزگەوتێكی ناو كەمپەكە پێكراوە. بەهۆی هێشەكەوە ئاگر كەوتەوە.
میدیای نزیك لە پەكەكە دەڵێت "مزگەوتی كامپەكە و ماڵی هاووڵاتییەكی پەنابەر بۆردوومان كراوە. بەهۆیەوە دایكێك و دوو منداڵ بریندار بوون و زیانێكی زۆر بەر مزگەوتی ناو كامپەكە گەیشتووە".
لەبەر ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارانی كەمپەكەوە ڕێگە نادرێت میدیاكان لە نزیکەوە ڕووماڵی ڕووداوەكانی ناو كەمپەكە بكەن، وردەكاریی ڕووداوەكە و زیان و ژمارەی قوربانییەكان بە تەواوی نەزانراوە.