نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: كلیلی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان، دامەزراندنمانە بە هەمیشەیی

04-10-2023 07:58

پەرەگراف

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ جەخت دەكاتەوە كە "مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆت ناشكێنن تا سەرجەمیان دەكرێن بە هەمیشەیی و تەنیا ئەوەش كلیلی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكانە".

ئاوات محەمەد، یەكێك لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا بۆ میدیاكان وتی "وەزارەتی پەروەردە فشاری لە سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەكان و مامۆستایان كردووە بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن، لە كاتێكدا مامۆستایانی وانەبێژ چاوەڕوان بوون بە دامەزارندن وەڵام بدرێنەوە".

نوێنەرەكەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕەخنە لە یەكێتیی مامۆستایان دەگرێت كە "بەیاننامەكانیان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دەڵخۆشكەر نییە"، بەوپێیەی داواكاریی سەرەكیی ئەوان دامەزراندنە بە هەمیشەیی، بەڵام بەیاننامەی یەكێتیی مامۆستاسان باسی شایستەی دارایی مانگەكانی هەشت و نۆی كردووە.