پەرەگراف
بەشێك لە مامۆستایان و وانەبێژان بەردەوامن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان دژی دواكەوتنی مووچە و جەخت دەكەنەوە كە لە بایكۆت بەردەوام دەبن تا مووچەكانیان لە كاتی خۆیدا پێ دەدرێت، مامۆستایانی وانەبێژیش سوورن لەسەر داواكاریی دامەزراندنیان بە هەمیشەیی.
ئەمڕۆ لە قەزای پشدەر مامۆستایانی وانەبێژ و میلاك خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و بە ڕێپێوان چوونە بەردەم بینای پەروەردەی پشدەر، هەروەها لە قەزای چەمچەماڵ گردبوونەوەی مامۆستایان بەڕێوە چوو.
هەتا ئێستاش لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆسەی خوێندن دەستی پێ نەكردووە، هەرچەندە وادەی دەستپێكردنی پرۆسەكە پێی ناوەتە هەفتەی سێیەوە.
حكومەتی هەرێم لە ڕۆژانی ڕابردوودا مووچەی مانگی حەوتی دابەش كرد، بەڵام هێشتا دوو مووچەی مانگەكانی نۆ و دەی مووچەخۆران قەرزارە.