پەرەگراف
لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بڕیاری "هەڵپەساردنی بایكۆت بۆ ماوەیەكی كاتی و دەستپێكردنەوەی دەوام" ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت "سەرەخۆشی بۆ ئەو هاووڵاتیانە ڕادەگەیەنین كە بەهۆی بایكۆتەوە گیانیان لەدەست دا و ئۆباڵەكەی دەخەینە ئەستۆی حكومەت".
سەندیكاكە كە بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە لە 13-9-2023 بایكۆتی ڕاگەیاند، ئێستا پاش دابەشكردنی یەك مووچە لە كۆی سێ مووچەی كارمەندانی تەندروستی و مووچەخۆرانی دیكە، بڕیاری دا بە دەستپێكردنەوەی دەوام بەشێوەی "كەمتر لە جاران و بە ڕەچاوكردنی خراپیی گوزەرانی كارمەندان و چین و توێژە جیاوازەكانی ناو ناوەندی تەندروستی".
هاوژین عوسمان، سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەڵێنی بە كارمەندانی تەندروستی دا كە "هەموو هەوڵێك" دەخەنە گەڕ بۆ گەڕاندنەوە و دابەشكردنی دوو مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ كە لای حكومەتە.