پەرەگراف
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، ناتوانن گەرەنتی ڕوونەدانی لافاو بدەین.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بارانبارین، ئیدارەی پارێزگای ھەولێر چەند ڕێوشوێنێکی گرتووەتەبەر، پارێزگاری ھەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ڕێوشوێنەکان مەترسییەکانی لافاو کەمدەکەنەوە.
كێشەی ئاوەڕۆی هەولێر و دروستبوونی لافاو لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بارانبارین دەبێتە جێی باسوخواس، بەتایبەت دوای ئەوەی ناوەڕاستی مانگی ١٢ی ٢٠٢١ لافاو لە ھەولێر ژمارەیەكی زۆر قوربانی و زیانی ماددیی گەورەی بەدوادا هات، کە ١٢ کەس بەھۆیەوە گیانیان لەدەستدا.