بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەندامانی کۆنگرەی یەکێتی: هەر پۆستێكم بدەنێ ناهێڵم نەیار و دوژمن بەسەرتاندا زاڵ بن
پەرەگراف
بافڵ تاڵەبانی لە وتاری دەستپێکردنی کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکەی ڕایگەیاند، هەر پلە و پۆستێكی پێ بدرێت "بە گۆڕی ئاكام بەڵێنتان دەدەمێ قەت بەجێتان ناهێڵم، ناهێڵم نەیار و دوژمنەكانتان بەسەرتاندا زاڵ بن".
تاڵەبانی لە وتارەکەیدا وتیشی "دەبێت كوردستان بكەین بە بەهەشت. ئەمن و ئاسایش و كەرامەتی میللـەتەكەمان دەپارێزین. لێرە كۆبووینەتەوە تا یەكێتی بەهێز بكەین و ڕێبازی مام جەلال دەپارێزین. پێویستە یەكێتی دەستی برایەتی و ئاشتی بۆ سەرجەم حیزبەكانی كوردستان درێژ بكات".
"هەر یەكێتی ئەوەندە بەهێزە كە بەر لە دوو هەڵبژاردن و لەناو ئەم قەیرانە ئابوورییەدا كۆنگرە ببەستێت، ئەمە دەیسەلمێنێ چەندە متمانەمان بە یەكتر هەیە. دەبێت كوردستان بكەین بە بەهەشتێك كە خەڵك بە ئازادی تێیدا بژین، بیر و بۆچوونی جیاواز بەبێ ترس هەبێت" بافڵ تاڵەبانی وای وت.
پێنجهمین كۆنگرهی یهكێتی، به بهشداری 600 ئهندامی كۆنگره له سلێمانی بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، بۆ ڕۆژی یەکەم و کردنەوەی کۆنگرە د. لهتیف رهشید سهرۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سهركردهی لایهنه كوردستانی و عێراقییهكان بەشدارن.
وتارەکەی بافڵ تاڵەبانی