لاهوور شێخ جەنگی: بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەین

26-09-2023 05:27

پەرەگراف

لاهوور شێخ جەنگی پەیامێكی لەبارەی پێنجەم كۆنگرەی یەكێتی بڵاو كردەوە و تێیدا ‏ئاشكرای كرد كە لیستی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت و دەڵێت "لیستێكی ‏گەلپەسەند ڕادەگەیەنین كە خۆی دەبینێتەوە لە بەرەیەكی فراوانی ڕزگاریی نیشتمانی ‏بە بەشداریی سەرجەم دەنگە ئازا و دلێر و ناڕازییەكانی خەڵكی كوردستان لەناوە و ‏دەرەوەی یەكێتی".‏

لاهوور شێخ جەنگی لە پەیامەكەیدا سەبارەت بە كۆنگرە دەڵێت "سەرانی ئێستای ‏یەكێتی بڕیاریان داوە بە ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی بەزۆر سەپێندراوی نایاسایی و ‏ناپەیڕەوی، كە یەكێتی بەرەو لێكترازانێكی گەورە و هەژانێكی ناوخۆیی بەرن كە ‏هەرگیزاو هەرگیز لە مێژووی یەكێتیدا كۆنگرەیەكی لەم جۆرە ئەنجام نەدراوە".‏