پەرەگراف
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئەنجامی زانكۆلاینی ڕاگەیاند. لە كۆی ٤٦ هەزار و ٧٧٠ خوێندكار كە فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكانیان پڕ كردووەتەوە، ٤٢ هەزار و ٩٨٥ خوێندكار وەرگیراون. وەزارەتەكە دەڵێن "سەرجەم ئەو خوێندكارانەیش كە وەرنەگیراون، وردەگیرێن".
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەكانی ڕاگەیاند و دەڵێـت "ئەمساڵ ٤٧ هەزار و ٧٨٨ خوێندكار لە پۆلی ١٢ دەرچوون، ٣٠ هەزار و ٦٦١ خوێندكاریان دەرچووی زانستی بوون، ١٥ هەزار و ٧١٦ خوێندكاریان دەرچووی وێژەیی بوون، هەزار و ٢٥٠ خوێندكاریان دەرچووی پیشەیی بوون، ١٥٩ خوێندكاریان دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان بوون".
بۆ خوێندنی ئەمساڵ ٣٧ هەزار و ٢٩٠ دەرچووی ٢٠٢٣، دوو هەزار و ٥٩٨ دەرچووی ٢٠٢٢، شەش هەزار و ٨٨٢ دەرچووی ساڵانی ڕابردوو فۆڕمیان بۆ وەرگرتن پێشكەش كردووە، كە كۆی پێشكەشكاران ٤٦ هەزار و ٧٧٠ خوێندكار بوون.
لەو ژمارەیە ٤٢ هەزار و ٩٨٥ خوێندكار وەرگیراون، كە دەكاتە ٩٨٪ی كۆی پێشكەشكاران، هەزار و ١٩٨ خوێندكار وەرنەگیراون، كە دەكاتە ٣.٢%ی كۆی پێشكەشكاران، ئەو دەرچووانەیش "كۆمەڵێك بەشی بەرزیان نووسیوە، بەڵام دەرەجەكەیان نزم بووە".
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت "پلانی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان بۆ ئەمساڵ ٦٣ هەزار و ١٣ كورسییە، ٢٠ هەزار و ١٩٧ كورسیی بەتاڵ ماون، سەرجەم ئەو خوێندكارانەی ناویان نەهاتووەتەوە، وەردەگیرێن".
دەرچووانی پۆلی 12 لەم بەستەرە ئەنجامی زانکۆلاین وەربگرنەوە: