کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا؛ بەشێک لە شیعە و سوننە دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەن
پەرەگراف
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخراو بەشێک لە پەرلەمانتارە شیعەو سوننەکان دژی دەنگدانن بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە.
پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغداد بە پەرەگرافی وت "بەشێک لە فراکسیۆن و پەرلەمانتارەکانی شیعە و سوننە دژی دانانی بڕگەی دەنگدان بەپرۆژەیاسای هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە لە بەرنامەی کاردا بوون، پەرلەمانتارە کوردەکانیش ڕەتیان کردەوە بەبێ ئەو بڕگەیە بچنەکۆبوونەوە، بۆیە کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا".
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی "دوێنێ ٢٥ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا داوای دواخستنی بابەتی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد، بەڵام لەڕاستیدا شیعە و سوننەیش دژی ئەو بابەتەن بەتایبەت کە نزیکن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و بە ئاشکرا دەڵێن: نامانەوێت دەرگای بەپارێزگابوون لە عێراقدا بکەینەوە".
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێیدا دەنگدانی بۆ بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بۆ ئەمڕۆ دواخست، پەرلەمانتارانی کورد وەک ناڕەزاییەکدوێنێ دانیشتنی پەرلەمانیان بەجێھێشت.
بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان لە بەرامبەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، داوای بە پارێزگابوونی تەلەعفەر دەکەن، ئەمەش بەربەستی سەرەکییەلەبەردەم دەنگدان بە پڕۆژەیاساکە.
پڕۆژەکە لە کۆبوونەوەی ١٣-٣-٢٠٢٣ی ئەنجوومەنی وەزیرانى عێراقدا پەسەند کرا و ڕەوانەی پەرلەمان کرا، دوای ئەوەیوەزارەتی پلاندانانی عێراق هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ دۆسیەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تەواو کرد و ڕەوانەی حکومەتی عێراقی کرد، کە تێیدائەوەخراوەتەڕوو، هەڵەبجە شیاوی ئەوەیە بکرێتە پارێزگا.
نزیكەی نۆ ساڵە فەرمانی بە پارێزگابونی هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستانەوە دەركراوە، بەڵام لە عێراق بە رەسمی نەناسێنرا، لەرووی ئیداریشەوە هەڵەبجە بە دەست چەندین كێشە و گرفتەوە دەناڵێنێت کە بوونەتە سەرچاوەی ڕەخنەو گلەیی دانیشتوانەکەی.