فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی 'بۆردومان' کرا

18-09-2023 04:42
بەرزبوونەوەی دوکەڵ لە فڕۆکەخانەی عەربەت.

پەرەگراف

فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت لە سلێمانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆردومان کراو زیانی گیانیی هەیە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنیی بۆ پەرەگراف. سەرچاوەیەکیش لە ئاسایشی سلێمانی پشتڕاستی کردەوە کە ڕووداوێک ڕوویداوە، بەڵام وتی "ھێشتا ڕوون نییە تەقینەوەیە یان بۆردومان".

بەهۆی ڕووداوەکەوە ئاگر لە فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەوەو دوکەڵێکی زۆر بە ئاسمانی ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە.