پەرەگراف
مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاش ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكایەتییەكان و لایەنەكانی عێراق، لە بەغداوە ڕایگەیاند "زۆر زۆر گەشبینم كە لە كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاری باش دەدرێت".
مەسروور بارزانی دووپاتی كردەوە كە "ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی پارێزگاری لە هەموو بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بەپێی دەستوور بكەین، هەموو شایستە داراییەكان و مافە دەستوورییەكانی هەرێم دەستەبەر بكەین".
وتیشی "گفتوگۆ لەسەر ڕێكارەكان كرا، بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ جەنابی سەرۆكوەزیراندا پاڵپشتیی لایەنە سیاسییەكانیش دابین بكەین، تا بتوانین بە ئەنجامێكی باش بۆ خەڵكی هەرێم بگەڕێینەوە".
"با چاوەڕوان بین تا هەموو كۆبوونەوەكان تەواو دەبن. یەكشەممەیش كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت و زۆر لەو بابەتانەی كە ئەمڕۆ باسی لێ كراوە، لەوانەیە لەوێ بڕیاری لێ بدرێت"، سەرۆكی حكومەتی هەرێم وای وت.