مامۆستایانی وانەبێژ لە سەر شەقام ‘زەنگی بایکۆت و ناڕەزایی’ ساڵی نوێی خوێندنیان لێدا

13-09-2023 12:31

پەرەگراف

مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی و هەڵەبجەو چەند ناوچەیەکی دیکە، لە بری زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، زەنگی "بایکۆت و ناڕەزاییان" لێدا و داوای دامەزراندن و دابەشکردنی مووچە دەکەن.

لقی سلیمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیش پشتگیریی بۆ ناڕەزایی و داواکارییەکانی مامۆستایان پیشانداو لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت:دابەشکردنی مووچە دەبێتە دەستپێکی دەوام کردن. 

ئەمڕۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بوو لە هەرێمی کوردستان، لە هەولێر مەسرور بارزانی مەسرور بارزانی زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا.

مامۆستایانی وانەبێژ کە هەشت ساڵە دەیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە لە پێناوی دامەزراندنیان، داوا لە چین توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا دەکەن پشتگیرییان بکەن لەو داوایەیاندا.

لەپاڵ بایکۆتی مامۆستایانی وانەبێژ، لە بەشێک لە قوتابخانەکان مامۆستایانی دیکەش بایکۆتی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندیان کرد بەهۆی پێنەدانی مووچەکانی مانگی حەوت و هەشتیان لەکاتێکدا لە نیوەی مانگی نۆدان.

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی مامۆستایانی وانەبێژ