مەسعود حەیدەر: مووچە ئینفاقی فیعلیی تێدا نییە و ناحەقییەكی گەورە بەرانبەر ‏مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت

11-09-2023 05:23

پەرەگراف

بریكاری وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی ‏یاسای بودجە مانگانە 775 ملیار دینارە و پێویستە ئەوە بە هیچ شتێكەوە ‏نەبەسترێتەوە".‏

مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزیری دارایی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان وتیشی ‏‏"شرۆڤەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ یاسای بودجە دەقیق نییە و ناحەقییەكی گەورەی ‏بەرانبەر مووچەخۆرانی هەرێم تێدایە، چونكە مووچە ئینفاقی فیعلیی تێدا نییە".‏

مەسعود حەیدەر دەشڵێت "من وەكوو بریكاری وەزیری دارایی، هەوڵم داوە بابەتەكان ‏چارەسەر بكرێن و ڕێك بخرێنەوە و بۆ ڕایگشتی و سەرۆكوەزیرانی عێراقیش ڕوون ‏بكرێنەوە، بۆیە من ڕاستییەكان بە نووسراوی فەرمی بۆ سەرۆكوەزیران بەرز ‏دەكەمەوە".‏