سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سێ ڕۆژ مۆڵەت دەدات بۆ پێدانی مووچەی دوو مانگ

10-09-2023 01:25

پەرەگراف

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ڕایگەیاند: سێ ڕۆژ مۆڵەت دەدەین بۆ پێدانی مووچەکانی مانگی حەوت و هەشت، بەپێچەوانەوە کەرتی تەندروستی پەک دەخەین بە هەموو سێکتەرەکانییەوە.

سەندیکاکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی، لەپاڵ داوای پێدانی مووچەو ڕێککردنەوەی دابەشکردنی مووچە مانگانە، هاوکات داوای پلە بەرزکردنەوەو پێدانی دەرماڵەکانیان دەکەن.

"دوو مانگ و ٢٠ ڕۆژە ١٦٦ بنکەمان لەم شارەدا داخستووەو ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی پێنییە، بۆیە لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەمان کەرتی تەندروستی پەک دەخەین.. بەردەوام دەبین لە فشارەکانمان و ترسمان هەیە مووچەکانمان بفەوتێت و ئەگەر مووچەیەکمان بدەنێ مووچەیەکی دیکەمان بفەوتێت" هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکانی کارمەندانی تەندروستی وادەڵێت.