مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: دەرگای ناوەندەكانی خوێندن ناكەینەوە و فەرمانبەرانیش بایكۆت ڕابگەیەنن

09-09-2023 04:54

پەرەگراف

دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی هەرێمی كوردستان بایكۆتی دەوامی سەرتاسەریی لە ١٣ی ئەم مانگە كە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی خوێندنە، ڕاگەیاند و داواش لە فەرمانبەران دەكات لە سبەی یەكشەمەوە "دەرگای فەرمانگەكان دابخەن و بایكۆت ڕابگەیەنن".

دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی هەرێمی كوردستان دەڵێت: سازش لە داواكارییەكانمان ناكەین كە بریتین لە:

١- چارسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بەر لە دەستپێكی یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن.
٢- گێڕانەوەی مووچە فەوتا و دواكەوتووەكان.
٣- ڕێكخستنەوەی پێدانی مووچە كە لە ٣٠ ڕۆژ جارێك تێپەڕ نەكات.