پەرەگراف
تووشبوون بە نەخۆشیی کۆلێرا لە سلێمانی لە هەڵکشاندایەو وەزیری تەندروستی ١١٧ حاڵەتی پشتڕاستکراوەی ڕاگەیاند.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تووشبووان لەو ژمارەیەش زیاترن و پێویستە هاوڵاتییان دڵنیابن کە سەوزەوات و ئەو ئاوەی بەکاری دەهێنن ئاوێکی پاکە.
وەزیری تەندروستی هۆکاری نەخۆشییەکەی بۆ پیسیی ئاو گەڕاندەوەو وتی، لە سەدا ٢٠ی دانیشتوانی سلێمانی سەرچاوەی ئاوی فەرمییان نییەو ژمارەیەک گەڕەکیش بە تانکەر لە شەمعەکانەوە ئاویان بۆ دەبرێت.
هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە سلێمانی، بێمووچەیی هەڕەشەیەکی دیکەیە لەسەر کەرتی تەندروستی، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت: پزیشکان و کارمەندان فشارێیکی زۆریان خستووینەتە سەر بۆ مووچە و بەتەمان دەوام نەکەن.