بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ڕێککەوتنی پێدانی قەرز بۆ مووچە لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێم واژۆ دەکەن

05-09-2023 11:48

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت، بانکەکانی رافیدەین و رەشید ڕێککەوتنی پێدانی قەرز لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێم واژۆ دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی مووچەو دواتر ئەو قەرزانە بەپێی یاسای بودجە پاکتاو دەکرێن.

وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، پاکتاوکردنەکە دوای ئەوە دەکرێت کە ھەرێم پابەند دەبێت بە بەندەکانی یاسای بوودجە. بەڵام ئەوەی نەخستووەتەڕوو کە ھەرێم لە چیدا پابەند نەبووە؟ لەکاتێکدا حکومەتی ھەرێم دەڵێت پابەندن و بەغداد تۆمەتبار دەکات بە جێبەجێ نەکردنی یاسای بودجە.

لەبارەی پاراستنی مافی مووچەخۆران، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت پابەندن بە پاراستنی مافی مووچەخۆران و داوا دەکات حکومەتی ھەرێم ھەماھەنگیی لەگەڵ ئەو دوو بانکە بکات بۆ وەرگرتنی قەرزەکە.

"ئەم ڕێکارانە بەپێی یاسای بوودجە دەگیرێنەبەرو حکومەت بەلایەوە گرنگە داواکاریی فەرمانبەرانی ھەرێم جێبەجێ بکات و چاکسازیی ئەنجام بدات بە مەبەستی گەشەی ئابوریی" وەزارەتی دارایی عێراق وادەڵێت.

ھەرچەندە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بە بڕی قەرزەکە نەکردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم دوێنێ لەگەڵ ڕاگەیاندنی شكستی دانوستانەكانی لەگەڵ بەغداد وتی، ئەو پارەیەی بەغدادبڕیاری ناردنی داوە، 500 ملیار دینارە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم، ڕایگەیاند ‏‏"حكومەتیعێراق بڕیاری ناردنی 500 ملیار دیناری بۆ مووچە داوە وئەوەش بەشیمووچە ناكات".‏

وتەبێژی حكومەتی هەرێم وتیشی "حكومەتی عێراقسیاسەتیبرسیكردنی بەرانبەر هەرێم گرتووەتە بەر و بە ڕێككەوتنەكانیلەگەڵحكومەتی هەرێم پابەند نەبووە".‏

هاوكات ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم، وتی "بڕیار دراوە بەشێوازی قەرز مانگانە 500 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێردرێت، ئەوەشلەگەڵ 320 ملیار دینار داهاتی نانەوتی، بەشی مووچە ناكات".‏

وەزیری دارایی هەرێم دانی بە شكستی دانوستانەكاندا نا و وتی "ئەوهەموو دانوستانەی كە تیمەكانی ئێمە لە بەغداد كردیان، ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبوو"، بەڵام هاوكات داوایشی كرد "دانوستانەكان بەردەوامبێت".‏

ئاوات شێخ جەناب پێی وایە حكومەتی عێراق "زوڵم لە حكومەتی هەرێمدەكات" و دەڵێت "ئێمە تەنیا بۆ مووچە 940 ملیار دینارمان دەوێت".‏