پەرەگراف
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر، زیاتر لە 270 كیلۆ ماددەی هۆشبەر، 147 هەزار پارچە حەپی جۆراوجۆر، شەش هەزار و 555 دانە شروب و دەرزیی هۆشبەری دەست بەسەردا گیراوی لەناو برد.
جگە لەو ماددانە، شەش هەزار و 632 پایپ (ئەو ئامێرەی ماددەی هۆشبەری پێ دەكێشرێت)، 386 تەزاووی كێشانەی ماددەی هۆشبەریش دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت "لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 600 پەڕاوی تۆمەتبارانی ماددەی هۆشبەر ڕەوانەی دادگاكان كراون. بە گشتییش 276 بارزگان و 475 بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون".