پەرەگراف
پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان ٢ پلە دادەبەزن، بەپێی پیشبینی کەشناسیی هەرێم.
ئەمڕۆ گەرمیان بە ٤٦ پلە گەرمترین ناوچەی کوردستانەو حاجی ئۆمەران بە ٣٠ پلە فێنکترین ناوچەیە.
بەڵام بۆ سبەینێ گەرما دوو پلە دادەبەزێت و گەرمیان دەبێتە ٤٤ پلەو وەک گەرمترین ناوچە دەمێنێتەوەو حاجی ئۆمەرانیش دەبێتە ٢٨ پلە.
کەشى پێشبینیکراوى سبەی یەک شەممە 03- 09- 2023
کەش/ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند (10 – 15 ) کم/س
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / 8 - 10 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40
سلێمانی : 38
دهۆک : 38
کەرکوک : 41
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 39
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 44
بەشى پێشبینى لە کەشناسیی هەرێم، 02- 09- 2023