پەرەگراف
ئەمشەو بە چەند مووشەکێک هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ؛ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت "خۆشبەختانە هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە".
"وەزیری سامانە سروشتییەكان (بە وەكالەت) راستەوخۆ لەگەڵ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و تیمی وەزارەت و لایەنەئەمنییەكان لەسەر هێڵە و، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز بەدواداچوونی دۆخەکە دەکات تا کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی گاز وکارەبا نەکات" وەزارەتەکە وادەڵێت.
كۆرمۆر گەورەترین كێڵگەی گازی ھەرێمی كوردستانە و ساڵی ڕابردوو چەند جارێک بە مووشەک ھێرشی کرایەسەر، ھێشتا لایەنەئەمنییەکان بە فەرمیی بەرپرسیاران و ھۆکاری ئەو ھێرشانەی پێشوویان ئاشکرا نەکردووە.
کۆرمۆر كۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی كاری تێدا دەكات. گازی سرووشتی بۆ وێستگەكانی كارەبا لە هەولێر، چەمچەماڵ و بازیان دابیندەكات كە لە سەرچاوە سەرەكییەكانی بەرھەمھێنانی كارەبان، لەگەڵ دابینكردنی غازی ماڵان.
كۆمپانیای دانەگاز بە وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلار قەرز لە دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمەریكا، سەرقاڵی فراوانكردن وبەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازە لە كێڵگەی كۆرمۆر، بە ئامانجی بەرزكردنەوەی بەرھەمی ڕۆژانە بۆ 690 ملیۆن پێ سێجا گازتاساڵی ٢٠٢٣.
دانەگاز لەگەڵ دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمەریكا ڕێككەوتووە كە بۆ ماوەی حەوت ساڵ پاڵپشتی لە پڕۆژەی فراوانكردنیكێڵگەی كۆرمۆر بكات، كۆی تێچووی پڕۆژەی فراوانكردنی كێڵگەكە 630 ملیۆن دۆلارە.