پەرەگراف
كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات سبەینێ پلەكانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە داببەزن و نمەبارانێكی كەمیش لە هەندێك ناوچەی شاخاوی ببارێت.
بەپێی پێشبینیی كەشناسیی هەرێم "سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت. لە ناوچە شاخاوییەكان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و ئەگەری نمەبارانێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور هەیە".
هەروەها كەشناسی دەڵێت، پلەكانی گەرما (٤-٥) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو:
هەولێر: ٣٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٥ پلەی سیلیزی
دهۆك: ٣٤ پلەی سیلیزی
كەركووك: ٣٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٥ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٠ پلەی سیلیزی