تەندروستی سلێمانی: سکچون و ڕشانەوە زیادی کردووەو گومانی بڵاوبونەوەی کۆلێرای لێ دەکرێت
پەرەگراف
تەندروستی سلێمانی ھۆشداریی دەدات لە زیادبوونی بەرچاوی حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە، دەڵێت "گومانی بڵاوبونەوەی کۆلێرای لێ دەکرێت سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ئیستادا پشکنین و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان دەکەن".
تەندروستی سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەکەی دڵنیا نین، تەنها ئەو ئاوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابین دەکرێت و ئاوی بتڵ کە لە ژێرچاودێری تیمەکانی تەندروستیدا کاردەکەن بەکاربهێنن.
"هاوکات بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هەموو جۆرە سەوزەو ماستاو لە چێشتخانە و خواردنگەکان و شوێنە گشتیەکان، تەنیا ڕێگە دەدرێت بە بەکارهێنانی ماستاوی لەقتوونراو".
تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنمایە خۆپارێزیەکان بن و دڵنیایی دەدات لەوەی هەموو ئامادەکارییەکی تەواوی کردووە بۆ هەر ئەگەرێك لەزیادبوونی حاڵەتەکان.