سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم و ھاکان فیدان دۆسیەکانی نەوت و بازرگانیی و پەکەکەیان تاوتوێ کرد
پەرەگراف
نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بەجیا لە ھەولێر لەگەڵ ھاکان فیدان کۆبوونەوە، دۆسیە ئابوری و بازرگانییەکان و ھەناردەکردنەوەینەوت لە تەوەرەکانی گفتوگۆیان بووە، بەڵام زیاتر لەوانە وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوی لەسەر ڕوبەڕوبوونەوەی پەکەکەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ھاکان فیدان، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شی نێوانيان، په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتی تاوتوێ كراون.
"سه‌رۆكی هەرێم دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان به گرنگى و بايه‌خه‌وه له‌په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ده‌ڕوانێت كه به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ئابوورى، بازرگانى و ئه‌منى پێكه‌وه دهيانبهستێتهوه و ئاماده‌يه له هه‌مووبواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره بدات، هه‌روه‌ها سوپاسى توركياى كرد بۆ پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كان و به‌تايبه‌تى له كاته سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى توركيا له‌بيرناكات" سەرۆکایەتی ھەرێم وادەڵێت.
دەشڵێت له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به بايه‌خه‌وه باس له پرسى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كرا و له‌مباره‌يه‌وه بيروڕايان گۆڕييه‌وه. "لاى خۆيه‌وه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه توركيا گرنگييه‌كى تايبه‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به‌غدا و هه‌ولێر گرنگييه‌كى تايبه‌تيان بۆ توركيا هه‌يه. ستايشى ئارامى و سهقامگيريى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستانى كرد‌و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى".
وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم، لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبووەوەو پاشان قسەیان بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرد.
مەسرور بارزانی، وتی، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی و ئاسایشی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد، ھەروەھا چۆنێتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە بتوانن بەپێی مافە دەستووریەکانی هەرێم، کێشەکە لەگەڵ حکومەتی عێراق چارەسەر بکەن، بەجۆرێک لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدا بێت.
"هیوادارم لەم دیدارانەی کە کردوومانە هەموولایەک بتوانین سوودی باشی لێبنین" مەسرور بارزانی وای وت، دڵنیاییشی دا کە هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور مافی خۆی جێبەجێ دەکات و نابێت ببێتە شوێنێک بۆ ناسەقامگیری وڵاتانی دراوسێ، "هیوادارین پەیوەندی نێوانمان بەردەوام بێت بۆئەوەی بتوانین رووبەڕووی هەموو جۆرە تیرۆرێک ببینەوە کە لە ناوچەکەدا هەیە".
لایخۆیەوە ھاکان فیدان باسی سەردانەکەی بۆ عێراق و ھەرێم و تەوەری گفتوگۆکانیان کرد‌و وتی، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، پرسی وزە وبازرگانی و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە هەردوولا تاوتوێ کران.
لەبارەی شەڕ دژی پەکەکە، ھاکان فیدان وتی "توانیومانە بەشێوەیەکی ڕەها ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین. ئێستا پەکەکە خۆی دەشارێتەوە لەناو خاکی عێراقدا. لەگەڵ بەغدا و هەولێر کاردەکەین بۆ ئەوەی خاکی عێراق لە پەکەکە خاوێن بکەینەوە و هەموو پاڵپشتییەکی خۆمان پێشکەشیان دەکەین".