دژە تیرۆری پارتی: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی لە سیدەکان کردە ئامانج
پەرەگراف
دژەتیرۆری پارتی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا "ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لەسەر ڕێگای سنینێ لە قەزای سیدەکانی پارێزگای هەولێر کردە ئامانج".
"بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکە کوژران" دژەتیرۆری پارتی وادەڵێت.
ئەو بۆردومانە نوێیە ھاوکاتە لەگەڵ سەردانی ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کە بەیانیی ئەمڕۆ گەیشتە ھەولێر.
فیدان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم تاوتوێی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت و ڕوبەڕوبوونەوەی پەکەکە دەکات.
وەزیری دەرەوەی توركیا، شەوی سێ شەممە گەیشتە بەغدادو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش وەزیری دەرەوەی عێراق، باسی لەئامانجەكانی سەردانەكەی كرد.
پێچەوانەی چاوەڕوانییەكان كە پێشبینیی دەكرا دۆسیەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و كەركووك سەرەكیترین ئامانجی سەردانەكە بێت، فیدان هیچ باسی ئەو دۆسیەی نەكرد و وتی، گفتوگۆمان دەربارەی ژمارەیەك دۆسیە كرد، لە سەروو هەموویانەوەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
وەزیری دەرەوەی توركیا زۆرترین قسەی لەسەر پەكەكە كرد و وتی، "پەكەكە ناوچەكانی شنگال و مەخموور و سلێمانیی داگیر كردووە و دەیەوێت بە سووریاوە بیان بەستێتەوە"، فیدان داوایشی لە عێراق كرد پەكەكە وەكوو "ڕێكخراوێكی تیرۆریستی" بیناسێنێت.