پەرەگراف
ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم نیمچە ھەورەو کەشناسیی پێشبینی دەکات سبەینێ هەورى تەواو بێت و سەرلە ئێوارە بەهۆی چڕبوونەوەى هەورەکان، لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانى هەولێر ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە تریشقە هەیە.
ئەمڕۆش گەرمیان بە ٤٦ پلە لە لوتکەی گەرمترین ناوچەی کوردستاندا ماوەتەوەو حاجی ئۆمەران بە ٣٢ پلە فێنکترین ناوچەیە.
کەشی پێشبینیکراوی سبەى شەممە 19– 8- 2023
کەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
خێراى با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 15 – 25) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 9 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 41 پلەى سیلیزى
دهۆک : 43 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 43 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 31 پلەى سیلیزى
سۆران : 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 46 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 18- 08 - 2023