مەکتەبی سیاسی پارتی پشتیوانیی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ڕاگەیاند لە ٢٥ی شوباتی داھاتوو
پەرەگراف
مەکتەبی سیاسی پارتی پشتیوانیی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان ڕاگەیاند لە ٢٥ی شوباتی داھاتوو، دەڵێت: هەمیشە داکۆکیمان لەپرەنسیپەکانی دیموکراسی و دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات کردووە و لەو ڕووەوە هەوڵیشمان داوە تا هەڵبژاردن لە وادەی گونجاوی خۆی بکرێ.
بەبۆنەی یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی پارتی، مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا دەڵێت "هەلومەرجی کوردستان بە قۆناخێکی هەستیار و پڕ ئەرکدا تێدەپەڕێ، کە چارەنووسی هەرێم و هاووڵاتیانی پێوە بەندە، بۆیە زیاتر پێویستمان بە هەماهەنگی وهاودەنگییە بۆ ئەوەی پارت و هێزە سیاسییەکان ڕۆڵی شیاوی خۆیان ببینن بۆ بەهێزترکردنی پێگەی سیاسی و دیپلۆماسییانەی قەوارەیهەرێمی کوردستان و ڕووبهڕووبوونهوهی ههر ههوڵێك كه به ئامانجی لاوازكردنی قهوارهی ههرێم و پێشێلكردنی دهستوور له ئارادابێت".
دەقی بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە (٧٧) ەمین ساڵیادی دامهزراندنی پارتیدا
هاونیشتیمانیانی خۆڕاگری كوردستان
کادیر و ئەندام و لایەنگران و جەماوەری كۆڵنەدەری پارتیمان
دوابهدوای جهنگی جیهانی یهكهم و لێكهوتهكانی كه کوردستان دابەشکرا و نهتهوهی كورد له بوونی دهوڵهت بێبهشكرا، هاوكات ھەوڵ درا بەئاگر و ئاسن مرۆڤی کورد تەسلیم بەو قەدەر و چارەنووسە شووم و تاریکە بکرێت، جگە لەوەیش لە دوای جەنگی جیهانیی دووەم، کەبارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و کوردستانی عێراق بەتایبەتی لەڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە نالەبار و خراپ بوو، لە ناو ئەونائومێدی و بێھیواییەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان حەفتا و حەوت ساڵ لەمەوبەر، وەک هیوابەخش و فریادڕەسێک دامەزرا و ھاتەمەیدانی خەباتەوە.
پارتی لە سەر ڕێبازی بارزانی دامەزرێنەر و سەرکردە دووربین و شۆڕشگێڕەکەی، گرێی (خۆبەکەمگرتن)و نائومێدی لە ناخی مرۆڤیکوردستانیدا ڕەواندەوە و هێز و تین و توانای خەڵکی کوردستانی یەکخست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی شۆڤینیستانەی دەسەڵاتدارانیئەوسای عێراق، لەهەمانکاتدا سەلماندی، کە بڕیاری دامەزراندنی پارتی به هاوكاری ژمارهیهك ڕۆشنبیر و سیاسهتمهداری گهلهكهمان، هەمپێویستییەکی مێژوویی و هەمیش وەڵامدەرەوەی ستەمی بێبەشكردنی كورد بوو لە مافی چارەنووس و نەگەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی.
پارتی هەر لە دەستپێكەوە و لەبەر رڕۆشنایی فیكر و فەلسەفەی بارزانیی نەمر و ڕێبازەكەی، كوردایەتییەكی ئاوێتە بە بەها ئینسانییەكانیئاشتیخوازی و دیموكراسی، پەیڕەوی بنەماکانی دادپەروەریی كرد، دواتر بۆ بەرنامە و سیستمێکی گونجاو داڕێژرایەوە و کار بۆجێبەجێکردنی کرا.
هەر لە سەرەتاوە وێڕای دڕندەیی نەیار و دوژمنانی گەلەکەمان، هەموو جۆرە كاردانەوە و توندڕۆییەكی ئایدیۆلۆژی ڕەتكردەوە، هاوکات ڕێیخەباتی سیاسی و مەدەنی و جەماوەریی گرتەبەر و، تا ناچار نەكرا دەستی نەدایە چەك.
لە سەر ئاستی کۆمەڵگای كوردەوارییش، پارتی وەك ڕێکخراوێکی سیاسیی بەرفراوان و بزاڤێكی جەماوەریی و مەكۆی كۆكەرەوەیتواناكانی خەڵكی كوردستان خۆی ناساند، هەر بۆیەش دواجار توانی ببێتە چەتری گەورە و کۆکەرەوەکەی خەباتی سەرجەم كوردستانیان بەجیاوازی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و ئینتیمای هۆز و تیرە و ناوچە و ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاییان، لەسەرینی ئەمەوە توانیهەمووان لە دەوری یەك ئامانج كۆ بكاتەوە كە رڕگاریی نیشتمانی و بەدەستهێنانەوەی مافی دیاریكردنی چارەنووسە، كە مافێكی یاسایی ودەستووری هەر گەل و نەتەوەیەكە.
پارتی لەو ڕوانگە ئینسانی و بەرچاوڕوونی و دووربینیەوە، توانی بە پشتیوانیی گەلی ئازادیخوازی كوردستان، قۆناغ بە قۆناغ پێشڕەوایەتییبزاڤی ڕزگاریخوازیی بکات هەر لە خەباتی نهێنییەوە تا خەباتی چەکداری و شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵان و كاروانی نەپساوەی تێكۆشانیپێشمەرگایەتی و سیاسی و دیپلۆماسی و رێكخراوەیی و جەماوەریی خەڵكی كوردستان.
لەو كاروانە سەرکەشەدا، دڕندەیی و نەزعەی سڕینەوە و شەڕانگێزیی و پیلانی نەگریسی ڕژێمە دیكتاتۆرە شۆڤێنییەكان نەک هەر نەیتوانیشکست بە گەلەکەمان و پارتیمان بێنێت، بەڵکە توانیمان قۆناغ بە قۆناغ مافەكانی گەلی كوردستان بە دەست بێنینەوە هەر له لامەرکەزی و بۆئۆتۆنۆمی تا فیدڕاڵیی.
هەریەک لەو قۆناغانە دەستکەوتێکی مەزن بوون، ههروهكو چەسپاندنی هاوبەشایەتی کورد وعەرەب لە عێراق بە پێی دەستووریساڵی(١٩٥٩)، دواتر له ئاكامی خهبات و خۆڕاگری خهڵكی كوردستان و پێشمهرگه نهبهزهكانی شۆڕشی مهزن ئهیلوول حکومەتی ئەوسایعێراق ناچار کرا مل بۆ گفتوگۆ کەچ بکات لەگەڵ سەرکردایەتی شۆڕش و رێککەوتننامەی(١١ی ئاداری ١٩٧٠) لهگهڵ پارتیمان بە ڕابەرایەتیبارزانی نەمر ئیمزابكات.
دوای پاشگهزبوونهوهی حكومهتی عێراق له جێبهجێكردنی ڕێككهوتننامهی ١١ی ئادار و پیلانی نێودهڵهتی ساڵی (١٩٧٥) و نسكۆی شۆڕش،شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز وەک درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بهردهوامی به خهبات و تێكۆشان دا.
ئامانجی سەرەکی و ستراتیجی سەرکردایەتیی پارتیمان لەو قۆناغەدا بەردەوام بوون بوو بەرەو ئایندەیەکی گەش و بەرهەمدار، کە خۆی لەبەرجەستەکردنی شوناسی نەتەوەیی و داننان بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد دەبینیەوە، هەر بۆیەش چەندین دەستکەوتی بەدواداهاتلەوانەش ڕاپەڕینی شکۆداری (٥ی ئاداری ساڵی ١٩٩١) کە بە بڕیاری سەرکردایەتیی بەرەی کوردستانی بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانیلهناوخۆی كوردستان و ڕهوانشاد جهلال تاڵهبانی له دهرهوهی كوردستان بهگوێرهی بەرنامەی بریارلێدراو و، بە بەشداری جەماوەری دڵسۆز لەشاری رانیەی دەروازەی ڕاپەڕین، دەستی پێکرد.
ڕاپەڕین، وەک پەیامێکی هەقخوزانەی گەلەکەمان هاتە ئاراوە، بۆ بونیاتنانی ئەزموونێکی نوێی فەرمانڕەوایی هەر لەو بارەوە (سەرۆکبارزانی) لە (٢٢ی ئاداری١٩٩١)دا لە شاری کۆیە لەبەردەم جەماوەرێکی بێشوماردا لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، کە پێویسته قۆناغی شەرعیەتیشۆڕشگێڕی بگۆڕین بۆ شەرعیەتی یاسایی و، هەنگاو بهرهو دامهزراندنی دامهزراوه یاسایی و شهرعیهكان بنێین. دواتر لە (١٩/ ٥/ ١٩٩٢)ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردستان هەڵبژێردرا و حکومەتی کوردستان پێکهات بۆ بەڕێوەبردن و هەڵسووڕاندنی کاروبارەکانی هەرێم و بووەبەرجەستەکاری خواست و ویستی جەماوەر بە ڕێگایەکی شەرعی و یاساییانە.
جەماوەری ئازیزی کوردستان…
بەدرێژایی ئەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان کە شەرعیەتی یاسایی خۆی هەیە، ئامانجەکانی گەلەکەمان و کوردستانیان لەو هەرێمەدا بەپێی کارنامەی کابینەکانی حکومەت دەهاتە دی لەڕێگای بەرنامە و پلانێکی ڕێکوپێک و سەردەمیانە و دابینکردنی گوژمەی پێویست بۆ پرۆژەگرنگ و ستراتیجییەکان بۆ بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئاوەدانیی و دابینكردنی بژێوی رۆژانەی هاووڵاتیان، هەروەها تێکڕای بوارەکانیئاسایش و پێشەسازی و تەندروستی و کشتوکاڵ و پەروەردە و گەشتیاری و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی دیکە، کە پێشڤەچوونی بەرچاویانبەخۆوە بینی.
لە دەستکەوتە هەرە گرنگە سیاسییەکانی ڕاپەڕین بونیاتنانی ئەزموونێکی نوێی فەرمانڕەوایی بوو، کە بڕیاردان بوو لەسەر سیستەمیسیاسیی فیدراڵیی و پرۆسەی بنیاتنانەوەی عیراقێکی نوێ و نووسینەوەی دەستووری عێراق.
هەوڵەکانی پارتیمان بۆ چەسپاندنی فیدراڵی لە دەستووری نوێی عێراق بەردەوام بوو، هەر لەو ڕووەوە شاندی پارتیمان بەسەرۆکایەتی(سەرۆک بارزانی) له زنجیره كۆبوونهوهیهكی چارهنووسسازدا له بهغدا به هاوكاری لایهنهكانی دیكهی كوردستان ڕۆڵی له بنیاتنانهوهی عێرقینوێدا كاریگهربوو و شانازی چەسپاندنی سیستەمی فیدراڵی لە دەستووری نوێی عیراقدا بهركهوت.
پارتیمان به سیاسهتێكی حهكیمانه و بێ كهمترین سازش لهسهر مافه ڕهواكانمان، لە زۆر پرسی گرنگدا توانی شان بداته بهرپرسیارییهتی وكۆڵ نهدات تا دەروازەی ئاسۆی چارهسهر به ڕووی ههموو قهیرانهكاندا بكاتهوه و تهنگانه و گرفتهكان بهرهو كۆتایی ببات.
خۆشبەختانە و بە ھیممەتی خەڵک و پێشمەرگەی نەبەز و قارەمان، کوردستان بە سیاسەتێکی ئارامگر و خۆڕاگرانەوە و پاڵپشت بە حیکمەتو دووربینیی سیاسی (سەرۆک بارزانی) و دامەزراوە نیشتمانییەکانی و ھێزە سیاسییەکانی، توانیمان سەرکەوتوانە ڕەوایی قەوارەی هەرێمو دامەزراوە شەرعییەکان بپارێزین و بەرگریان لێبکەین و ڕووبەڕووی ھەموو ئاڵنگاریی و ھەڕەشە و پیلانەکان ببیینەوە، لەوانەش ڕێکخراویتیرۆریستی داعش.
هاووڵاتیانی هێژا…
ئەمڕۆ هەلومەرجی کوردستان بە قۆناخێکی هەستیار و پڕ ئەرکدا تێدەپەڕێ، کە چارەنووسی هەرێم و هاووڵاتیانی پێوە بەندە، بۆیە زیاترپێویستمان بە هەماهەنگی و هاودەنگییە بۆ ئەوەی پارت و هێزە سیاسییەکان ڕۆڵی شیاوی خۆیان ببینن بۆ بەهێزترکردنی پێگەی سیاسی ودیپلۆماسییانەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ڕووبهڕووبوونهوهی ههر ههوڵێك كه به ئامانجی لاوازكردنی قهوارهی ههرێم و پێشێلكردنیدهستوور له ئارادابێت، هەروەها پاراستنی سهروهریی ههرێم و بهرژهوهندییهكانی و ڕێزگرتن له بهرژهوهندی هاوبهش و سهروهریی وڵاتانیدراوسێ و، بەهێزترکردنی ستوونەکانی ئەمنییەت و ئارامیی و ئاسووودەیی هاووڵاتیان و پتەوکردنی ژێرخانی ئابوری و بنەماکانیکۆمەڵگایەکی پێشكهوتوو و تەندروست و دوور لە توندوتیژیی و تاوانکاریی.
لە سەرینی ئەمەوە ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە داکۆکیمان لە پرەنسیپەکانی دیموکراسی و دەستاودەستکردنیئاشتیانەی دەسەڵات کردووە و لەو ڕووەوە هەوڵیشمان داوە تا هەڵبژاردن لە وادەی گونجاوی خۆی بکرێ، بۆیە پشتیوانی لە فەرمانی هەرێمیژمارە(٢٥٢)ی ساڵی(٢٠٢٣)ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین بەدیارکردنی رۆژی(٢٥)ی شوباتی ساڵی(٢٠٢٤) وەک وادەیئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خوولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئەم هەڵبژاردنە متمانە و شەرعیەت بۆ دامەزراوەكانی كوردستان نوێ دەكاتەوە به پێكهێنانی پهرلهمان و حكومهتێكی تازه، تا بونیادنانیدهستوورێكی سهردهمی بۆ ههرێمی كوردستان كه حوكمڕانییهكی تۆكمهتری لێ بكهوێتهوه، هاوكات دەنگیشمان زوڵاڵتر دهكات له عێراق بۆداكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكانی كوردستان، لە ناوخۆیشدا بە ئیرادەیەكی جیددیتر كار بۆ چاكسازییەكی سەرتاسەری بكەین، كە بەقازانجی بەدیهێنانی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و شەفافیەتی زیاتر و خۆشگوزەرانیی خەڵكی كوردستان بشكێتەوە.
لەسەر ئاستی عێراقی فیدراڵیش تاکو جارێکی دیکە کێشە و قەیرانەکان دووبارە نەبنەوە، هەموو هەوڵێک دراوە تا دانوستان لەگەڵ حكومهتیفیدراڵ و لایهنه پێكهێنهرهكانی حكومهت ڕێچکەی راستی خۆی بگرێ و ڕێككهوتنهكانی هاوپهیمانی ئیدارهی دهوڵهت و كارنامهی حكومهتیفیدراڵ جێبهجێبكرێن بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی بابەتە گرنگەکانی ئەمڕۆ لە ئارادان، وەکو مادهی (١٤٠) و پرسی ناوچهكوردستانیهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم و بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم و بابەتی نەوت و پرسە هەڵواسراوەکانی دیكه.
لەو یادە شکۆمەندەدا، ئێمە له پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هەمیشە لە سەر هەمان پرەنسیپ و پەیامی ڕاست و دروستی پارتەکەمانجەخت لەسەر ڕێکخستنی نێو ماڵی کوردستان دەکەینەوە و جارێکی دیکە بە دڵنیاییەوە بەڵێن دەدەین و پێدادەگرین لەسەر بەرژەوەندییەباڵاکانی گەلەکەمان و پارێزهر و پاڵپشتی بههێزی دامهزراوه شهرعییهكان و حكومهتی ههرێمی كوردستان دهبین، ههروهها لەسەر کار وئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان بهردهوامدهبین بۆ داکۆکیکردن لە بنەما ڕاست و دروستەکانی دیموکراسییەت و پێكهوهژیان ویهكترقبوڵكردن به جیاوازیهكانیشهوه و بەرفراوانکردنی پانتایی بەشداریکردنی سیاسی، هاوكات چاکترکردنی باری ئابوری و هەلومەرجیبژێوی رۆژانەی هاووڵاتیان.
لە یادی شازدەی ئابدا..
بەڵێن بۆ سەركردە و دامەزرێنەری پارتیمان بارزانیی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشە لە یاد و تێكڕای شەهیدانی پارتی و ڕێگای ڕزگاریكوردستان نوێ دەكەینەوە، کە پارێزەر و قوتابی بە وەفای ئەم رێبازە بین و تا بەدیهێنانی ئەو ئامانجەی كە ئەوان لە پێناویدا گیانیان سپارد،كۆڵ نەدەین.
لە یادی شازدەی ئابدا
سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی كورد و كوردستان نەوی دەكەین و سڵاو و دروود بۆ خانەوادە سەربەرزەكانیان..
دروود و سڵاو بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان..
سڵاو بۆ كادیرە دڵسۆزەكانی پارتیمان كە لە هەموو هەلومەرجێكدا خۆڕاگر و ماندوونەناس و نموونەی ورە و كۆڵنەدانن.
سڵاوی گەرم بۆ تێكڕای ئەندام و لایەنگر و جەماوەری پارتیمان، ئەوانەی حەفتاوحەوت ساڵی ڕەبەقە ئاڵای پارتییان لە بەرزیدا هێشتۆتەوە و لەسەركەوتن و نسكۆ و لە هەوراز و نشێودا، باوەڕیان نەگۆڕ و ئیرادەیان پۆڵایین و پابهندییان بە ڕێبازی بارزانی هەتا دێ پتەوتر دەبێ.
سڵاو و پێزانین بۆ خۆڕاگریی تێكڕای گەلی كوردستان، كە سەربەرز و خۆڕاگر بوون و سەلماندیان شكۆ و كەرامەتی نەتەوەیی لە سەروویهەموو شتێكەوەیە، هەر ئەو سەربەرزییەشە دواجار شكست بە پیلان و قەیرانەکان دێنێ.
بهرز و پیرۆزبێت حهفتاوحهوت ساڵ خهبات و قوربانیدنی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان
هەر شەكاوە بێ ئاڵای کوردستان..
سەركەوێ خەباتی ڕەوای نەتەوەی كورد و كوردستان..
بژی كورد و كوردستان..
مهكتهبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٥ی ئابی ٢٠٢٣