پلەکانی گەرما بە بەرزیی دەمێننەوە؛ گەرمیان ٥١ پلە تۆمار دەکات

12-08-2023 01:37

پەرەگراف

ئەو شەپۆلی گەرمایەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردووە بەردەوام دەبێت، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی لە گەرمیان تۆمار دەکرێت.

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، بەرترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە ٥١ پلەیەو نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە کە ٣٤ پلەیە.

کەشی پێشبینیکراوی سبەینێش، بەهەمانشێوە گەرمیان گەرمترین ناوچە دەبێت و پلەی گەرمای ٥٠ دەبێت، حاجی ئۆمەرانیش هاوشێوەی ئەمڕۆ ٣٤ پلە دەبێت.

ڕاگەیەندراوی کەشناسیی هەرێم لەبارەی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ شەممە 12- 8- 2023

کەش/ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور.

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

خێراى با / 10 – 20  کم/س

ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا

مەوداى بینین / 8 - 10 کم

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی یەک شەممە 13- 8- 2023

کەش/ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور.

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

خێراى با / 10 – 20  کم/س

ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا

مەوداى بینین / 8 - 10 کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 46

سلێمانی : 44

دهۆک : 45

کەرکوک : 49

هەڵەبجە : 47

زاخۆ : 46

سۆران : 44

حاجی ئۆمەران : 34

گەرمیان : 50

بەشى پێشبینى /  12- 8- 2023