وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كاراكردنی فۆڕمی دابەشكردنی نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی ڕاگەیاند
پەرەگراف
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم، كاراكردنی فۆڕمی دابەشكردنی نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی بۆ هاووڵاتیانی كەمدەرامەت و كرێنشین ڕاگەیاند.
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی "لەمڕۆوە تا 1-12-2023 كە زیاتر لە سێ مانگ دەكات، كات لەبەردەم هاووڵاتیاندایە بۆ ئەوەی فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە و داواكاریی خۆیان پێشكەش بكەن".
دانا عەبدولكەریم وتیشی "یەكە نیشتەجێبوونەكان بەبێ پێشەكی و بە قیستی درێژخایەنی 25 ساڵی دەدرێن بە هاووڵاـیان".
بەپێی یاسای نیشتەجێبوون، خاڵبەندی دەكرێت بۆ ئەو كەسانەی كە داواكاری پێشكەش دەكەن.
یەكە نیشتەجێبوونەكان پرۆژەی كۆنی حكومەتن و بەهۆی تەرخاننەكردنی بودجە لەلایەن حكومەتەوە بەگشتی تەواو نەكراون، بەسەر شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش بوون.