پەرەگراف
حكومەتی عێراق بە نووسراوێكی فەرمی وەڵامی حكومەتی هەرێمی داوەتەوە لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانو دەڵێت، هیچ ڕێككەوتنێك لە نێوان ئەوانو هەرێم نەكراوەو مووچەی هەرێم پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییەو ئەركی حكومەتی هەرێمە دابینی بكات.
لە نووسراوێكدا كە 5-5-2020 دەرچووە، حكومەتی عێراق ئەوەی خستووەتە ڕوو، بەپێی یاسای بودجەی 2019 خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەندیی بە عێراقەوە نییەو ئەركی حكومەتی هەرێمە لە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان پارەی مووچە بۆ مووچەخۆران دابین بكات، ئەوەش لەو بودجەیەی بۆی دیاریی كراوە دوای جێبەجێ كردنی پابەندبوونە یاساییەكان.
نووسراوەكەی حكومەتی عێراق كە ئاڕاستەی نوسینگەی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كراوە لە وەڵامی نووسراوێكی هەرێم كە 28-4-2020 ئاڕاستەی عێراق كردووە.

