پەرەگراف
كەشناسیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بەهێزی گەرما ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات و نزیكەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت. پێشبینی دەكرێت ڕۆژی پێنجشەممە پلەی گەرما بگاتە ئەوپەڕی بەرزی و لە گەرمیان بگاتە 51 پلە.
كەشناسیی هەرێم دەڵێت "سبەی ڕۆژی دووشەممە كاریگەریی ئەم شەپۆڵە دەست پێ دەكات و تاوەكوو هەفتەی داهاتوو ئەو بارستە هەوا گەرمە لەسەر ناوچەكەمان دەمێنێتەوە".
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەكانی گەرما "ڕۆژی پێنجشەممە دەگاتە ئەوپەڕی بەهێزیی خۆی".
كەشناسی دەڵێت "ئەم شەپۆڵی گەرمایە ماوەی مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێك درێژ دەبێتەوە، بۆیە جیاوازە لە شەپۆڵەكانی تر، ئەمەش وا دەكات هەرێمی كوردستان و ناوچەكە لە ژێر شەپۆڵێكی گەرمای چەند ڕۆژەدا بێت".
پێشبینیی بەرزترین پلەكانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 45 پلەی سیلیزی
دهۆك: 46 پلەی سیلیزی
كەركووك: 50 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 47 پلەی سیلیزی
گەرمیان: نزیك دەبێتەوە لە 51 پلەی سیلیزی
ڕاپەڕین: 45 پلەی سیلیزی
ناوچە شاخاوییەكان لە سەرووی 42 پلەی سیلیزی دەبێت
ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان لە سەرووی 34 پلەی سیلیزی دەبێت