پەرەگراف
كاردانەوەكان دژی سزادانی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بەردەوامن و ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس، نووسەر و ڕۆشنبیر لە بەیاننامەیەكدا سەرەڕای بە توندی ئیدانەكردنی و داوای هەڵوەشاندنەوەی، دەڵێن "نوێكردنەوەی سزای شێروان شێروانی لە دوای ئەو هەموو نادادییەی بەرامبەر بە خۆی و هاوڕێكانی كراوە، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە دەسەڵاتی سیاسیی كوردستان هیچ واتایەكی بۆ ئازادیی كاری ڕۆژنامەنووسی و ئازادیی وشە و ڕادەربڕین نەهیشتووەتەوە".
بەیاننامەكە ئاراستەی ڕایگشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق، باڵێۆزخانە و كونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان و ڕێكخراوەكان كراوە و تێیدا داوا كراوە "بە زووترین كات كونسوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، زیاد لە هەر جارێكی تر بێنە سەر هێڵ و ڕێگە بە درێژەكێشانی ئەو زوڵم و ستەمە بێ چەند و چوونە نەدەن كە بە ڕۆژی ڕووناك لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت".
هەروەها داوایان كردووە "هەرچی زووە كۆتایی بەو ستەم و نادادیە بهێنرێت و ئەو بیرە پۆلیسییە لە دەسەڵاتی سیاسیی هەرێم كۆتایی پێ بهێنرێت، دۆخی خراپی ئیداری و سیاسی هەرێمی كوردستان هێندەی تر نەشێوێنرێت".
دەقی بەیاننامەی ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس، نووسەر و ڕۆشنبیر:
بەیاننامەو هەڵوێستێك بۆ:
ڕایگشتی هەرێمی كوردستان و عێراق
باڵێۆزخانەو كونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێم و عێراق
ڕێكخراوەكانی تایبەت بە ئازادی رادەربرین و مافی مرۆڤ لە جیهان و عێراق و هەرێمی كوردستان.
بەداخێكی زۆرەوە جارێكی تریش دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی كوردستان، لەژێر هەیمەنە و سێبەری حكومەتێكی نادادگەردا، بێ پاساوی بڕواپێكەر و بە دەستێكی لەرزۆكەوە، سزای چوارساڵی تر زیندانی بۆ ڕۆژنامەنوسی سزادراو "شێروان شێروانی" دەركرد.
نوێكردنەوەی سزای شێروان شێروانی لە دوای ئەو هەموو نادادیەی بەرامبەر بە خۆی و هاوڕێكانی لە چەند ساڵی رابردوودا كراوە، نیشانەو دەرخەری ئەو راستیەیە كە دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری هەرێمی كوردستان هیچ واتایەكی بۆ ئازادی كاری رۆژنامەنوسی و ئازادی وشە و ڕادەربڕین نەهیشتۆتەوە.
ئێمە وەك ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسان، نوسەران و رۆشنبیرانی ھەرێمی كوردستان و دەرەوەی ھەرێم، وێرای ئیدانەی توندی ئەو هەوڵەی دامەزراوەی دادوەری و دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی كوردستان، داواخوازین بە زوترین كات كونسوڵخانەو نوێنەرایەتی وڵاتان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، زیاد لە هەر جارێكی تر بێنە سەر هێڵ و رێگە بە درێژەكێشانی ئەو زوڵم و ستەمە بێ چەند و چونە نەدەن كە بە رۆژی روناك لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت.
رێكخراوكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و رۆژنامەگەری و دەسەڵاتی دادوەریی عێراقیش نابێت بێدەنگ بن بەرامبەر بەو ستەمەی لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت و دەبێت هەڵوێستی یەكلاكەرەوەیان هەبێت.
ئەوەی زیاتر مایەی نیگەرانی ئێمەیە ئەوەیە لە دوێنێوە هەڕەشەو تۆقاندن و دەستگیركردنی ئەو دەنگانەی كە ڕەخنەی توندیان لە سزادانەوەی شێروان شێروانی گرتوە، دەستی پێكردۆتەوە و بۆ جارێكی تریش رۆژنامەنوس "ئومێد بەرۆشكی" بێ پاساو و بە مەزاجی شەخسی ڕفێنرا و دواتر ئازادكرا بە بێئەوەی هیچ لەبارەی هۆكارەكانی دەستگیركردنییەوە ئاشكرا بكرێت و فەرمانی دادوەری هەبێت، لە كاتێكدائێمە دەزانین تەنها هۆكار بۆ دەستگیركردنەكەی ئەو بەرگریەیە كە دوێنی لە بەردەم دادگای هەولێر لە شێروان شێروانی كرد و ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتی سیاسی و دادوەری هەرێم گرت.
بۆیە ئێمە لێرەوە داوا دەكەین هەرچی زووە كۆتایی بەو ستەم و نادادیە بهێنرێت و ئەو بیرە پۆلیسیە لە دەسەڵاتی سیاسی هەرێم كۆتایی پێ بهێنرێت و دۆخی خراپی ئیداری و سیاسی هەرێمی كوردستان هێندەی تر نەشێوێنرێت و دواتریش بەرپرسانی ئەو دۆخە ئاڵۆزە خۆیانی لێ بێبەری بكەن و دەستی تۆمەت بۆ خەڵكی تر رابكێشن.
ئێمەی رۆژنامەنوسان و نوسەرانی ھەرێمی كوردستان چاوەرێی هیمەتی رایگشتی و رۆشنبیران و چالاكانی مەدەنی و رێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان دەكەین بۆ دروستكردنی فشاری جدی بۆ سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ستەم و نادادیەی چەند ساڵێكە درێژەی هەیە و دوێنێش نادادیەكەیان بە لوتكە گەیاند بە سزادانەوەی چەند جارەی شێروان شێروانی.
سەركەوتن بۆ ئیرادەی راستەقینەی دەنگە ئازادەكانە.
ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسان، نوسەران و رۆشنبیرانی ھەرێمی كوردستان و دەرەوری ھەرێم
٢١ی تەموزی ٢٠٢٣
ناوەكان:
- مەسعود عەبدولخالق – كەسایەتی سیاسی و نوسەر
- ئاسۆس هەردی – ڕۆژنامەنوس
- سەرتیپ جەوهەر – ڕۆژنامەنوس
- كەمال ڕەئووف – رۆژنامەنوس
- سیروان غەریب – ڕۆژنامەنوس
- محەمەد ڕەئوف – ڕۆژنامەنوس
- هاوكار عزەت – ڕۆژنامەنوس
- د. سەردار موسا – مامۆستای زانكۆ و نوسەر– دهۆك
- د. جەعفەری عەلی – نوسەر
- ئارام ڕەفعەت – نوسەر
- نەبەز خالید – ڕۆژنامەنوس
- مەلا فەرمان – نوسەر - كەركوك
- ڕەعد ڕەفعەت – مامۆستای زانكۆ و ڕۆژنامەنوس
- د. شێركۆ كردمانج – نوسەر
- سەنگەر سالار – ڕۆژنامەنوس
- ئازاد عوسمان – ڕۆژنامەنوس
- دڵشاد ئەنوەر – ڕۆژنامەنوس
- د. مەریوان وریا قانع- نوسەر و مامۆستای زانكۆ
- سەلاح ڕەشید – نوسەر
- كاوە شێخ عەبدوڵا – رۆژنامەنوس
- مەحمود دەروێش – نوسەر – هۆڵەندا
- وریا قەرەداخی – نوسەر - هۆڵەندا
- فەرهاد سەمەد – چالاكی مەدەنی
- شاكاو هەژار – مامۆستا و نوسەر
- نەهرۆ فەتاح – چالاكوان و رۆژنامەنوس
- ماكۆك محەمەد – چالاكوان
- ئومێد خالید – چالاكوان
- فەرمان محەمەد – مامۆستا و چالاكوان
- ڕەوەند تاریق – پارێزەر
- د. محەمەد كیانی – پەرلەمانتاری پێشوو
- كامەران خدر – چالاكوان
- فەرمان ڕەشاد – ڕۆژنامەنوس
- ئیبراهیم عەباس – ڕۆژنامەنوس
- ئامەد پیران – چالاكوان – ئاكری
- هیوا حەسەن – ڕۆژنامەنوس- كەركوك
- سەعدی مسفتەفا – ئەندازیار
- كاروان نەجات – نوسەر
- حەسەن عەباس – چالاكوان
- محەمەد مستەفا عەلی – چالاكوان
- هاوژین محەمەد – ڕۆژنامەنوس
- ڕوخۆش ئەحمەد – ڕۆژنامەنوس
- ڕێبوار ئەحمەد ( بەها ) – نوسەر
- دەرباز حەمەد – مامۆستای ئاینی
- مادح تەها – ڕۆژنامەنوس
- جێگر جەواد – چالاكوان
- هەوراز غازی – چالاكوان
- بەشدار ڕەفیق – ڕۆژنامەنوس
- كاوە تەیب – مامۆستای زانكۆ
- بەرەڤان عومەر- چالاكوان
- نزار گلعت- چالاكوان
- سەردار مەحمود "هەڤسەروكێ "رێكخراوا هەڤپەژراندنا جڤاكی
- نڤیر حسین "سەرنڤیسەرێ "گوڤارا فروش
- دلێر عبدالله - چالاكوان
- كاروان باپیری - چالاكوان
- محمود ناجی - چالاكوان زیندانی سیاسی
- عبدل عزیز مصگفا - چالاكوان
- بلند ئامێدی - چالاكوان و زیندانی سیاسی
- شیمال بەرچی - روژنامەنوس
- خورشید فەرەج - چالاكوان
- مێڤان سعید - چالاكوان
- بەختیار دهوكی - چالاكوان
- نێچیرڤان دێرەشی - چالاكوان
- رێكان رەشید - چالاكوان
- كاروان صدیق - روژنامەوان
- نورمان كوردی - چالاكوان
- بەندەوار ئەیوب- چالاكوان و زیندانی سیاسی
- بارزان شێروانی - چالاكوان
- قەیدار حسێن- چالاكوان
- گاهر بامەرنی- چالاكوان
- زێدان زێباری - چالاكوان
- جەلال شێلادزێ- چالاكوان
- هاریوان عیسا - چالاكوان و زیندانی سیاسی
- زێرەڤان شوكری - چالاكوان
- لاجی گەرماڤی- چالاكوان
- رەیان موصگفا - چالاكوان
- چەكڤان عزیز- چالاكوان
- مەروان یەحیا - روژنامەنوس
- كاركەر عباس- چالاكوان و زیندانی سیاسی
- سەهەند ئەحمەد- چالاكوان
- بێریڤان ئەیوب - چالاكوان و زیندانی سیاسی
- باوان باوانی- چالاكوان
- مەرین سەرنی- روژنامەڤان
- عەباس رێكانی- چالاكوان
- ئەیهان سعید- روژنامەنوس
- وارژین عبدالواحد - چالاكوان
- نادر نوما- چالاكوان
- ئدریس تیلاكوری- چالاكوان
- سامی ئوزمانی- چالاكوان