پەرەگراف
یەکگرتووی ئیسلامی داوای جێبه‌جێكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان دەکات له بواری ئیداری و دارایی دا به‌مه‌به‌ستی پێدانی رۆڵیباشتر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و شۆركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به دوور له مه‌ترسیه‌كانی دوو ئیداره‌یی و لێكترازان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دهزگانیشتمانی و ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
بەلاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
رۆژی پێنج شه‌ممه 14/5/2020 به‌رانبه‌ر به 21/ ره‌مه‌زانی 1441 كۆچی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانكۆبوونهوهی ئاسایی خۆی گرێدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز د. هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به ئاماده‌بوونی به‌رێز مامۆستاسهلاحهدین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای ته‌واوكردنی پێداویستیه‌كانی ناوخۆی حیزب په‌یوه‌ست به كۆنگره كه به‌هۆی په‌تای كۆڕۆناوه دواخرابوو، دوای ئهوهكۆبوونهوه تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق به گشتی ، به‌تایبه‌تی ئه‌و قه‌یران و كێشه‌و مه‌ترسیانه‌ی روویكردۆته ئهمههرێمه به هۆی ململانێ و سیاسه‌تی نادروستی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ی خراپ و گه‌نده‌ڵی بێ سنور، كه به‌هۆیه‌وه باری گوزه‌ران وبژێوی خه‌ڵكی كوردستان چۆته دۆخێكی زۆر دژوار و ناهه‌مواره‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه داوای كرد كه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رچی زووتره ده‌ست و برد بكات له ئه‌نجامدانی چاكسازی ریشه‌یی وچاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی متمانه و شكۆ بۆ ده‌زگا نیشتمانیه‌كان و دابه‌شكردنی سامانی گشتی به‌سه‌ر تێكڕایهاوڵاتیان و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.. له‌و پێناوه‌دا كۆبوونه‌وه جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵه سه‌ره‌كیه‌ی خواره‌وه :
1. دابینكردنی داهاتی پێویست بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی كوردستان به‌رێكوپێكی و له‌كاتی خۆیدا ودوانهخستنی له‌ژێر هیچ پاساو و بیانوێكدا و چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاره‌كی ئه‌م پرسه حه‌یاتیه گرنگه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
2. جێبه‌جێكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان له بواری ئیداری و دارایی دا به‌مه‌به‌ستی پێدانی رۆڵی باشتر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و شۆركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به دوور له مه‌ترسیه‌كانی دوو ئیداره‌یی و لێكترازان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌زگا نیشتمانی و دهستوریهكانیههرێمی كوردستان.
3. چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه‌و شایسته‌دارایی و نه‌وتیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه هیوای خواست خوای گه‌وره و به‌به‌زه‌یی به به‌ره‌كه‌تی ئه‌م مانگی ره‌مه‌زانه پیرۆزه هه‌موو كێشه و نه‌هامه‌تیه‌كان له‌سه‌رخه‌ڵكی جیهان به گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی دووربخاته‌وه و كۆتایی به مه‌ترسیه‌كانی په‌تای كۆڕۆنا بێت و ئاسوده‌یی و بهختهوهریبگهرێتهوه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی .
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان