پەرەگراف
مەلا بەختیار ڕایگەیاند، دڵنیایە کە دۆخی ناوخۆی یەکێتی وەک ئێستا نامێنێت و گۆڕانکاریی بەڕێوەیە.
"من و سەدانی وەک من هەڵوێست و بۆچوونی جیاوازمان هەیەو دەزانم هەزاران ئەندام وکادرو پێشمەرگەی یەکێتی نیگەرانن، بێگومان گۆڕانکاریی بەڕێوەیەو دڵنیام ئەم دۆخە نە لە کوردستان و نە لە حوکمڕانی و نە لەناو یەکێتی وانامێنێتەوەو گۆڕانکاریی بەڕێوەیە" مەلا بەختیار وادەڵێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی دەشڵێت "یەکێتی هێزێکی مێژویی گەورەیەو وزەیەکی هێجگار گەورە لەناو یەکێتی خەفە بووەو ئەمە لە ئەنجامدا دەتەقێتەوەو ئاوا نامێنێت".
ئەو وتانەی مەلا بەختیار لە پەیامێکی ڤیدیۆییدایە کە بە بۆنەی ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ بڵاویکردەوەو تێیدا باس لە چۆنیەتی و سەرەتاکانی سەرهەڵدانەوەی شۆڕش دەکات دوای شکستی ١٩٧٥ی شۆڕشی کوردیی.