پەرەگراف
پەرلەمانی بەریتانیا پرۆژەیاسایەكی لە دژی كۆچبەرانی نایاسایی پەسەند كرد. بەپێی یاسا دەرچوونێدراوەكە، چیتر هیچ كۆچبەرێكی یاسایی ناتوانێت داوای مافی پەنابەرێتی لە وڵاتی بەریتانیا بكات. یاساكە كاردانەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤی بەدوادا هاتووە.
پرۆژەیاسای تایبەت بە كۆچبەرانی نایاسایی كە ماوەیەكی زۆرە لە بەرتیانیا مشتومڕی لەسەرە، ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە زۆرینەی دەنگ تێی پەڕاند.
بەپێی یاسا نوێیەكە، هەر كۆچبەرێك بە نایاسایی بچێتە ناو وڵاتی بەریتانیا، حكومەتی ئەو وڵاتە دیپۆرتی دەكاتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی، یان بۆ وڵاتی ڕوواندا كە پێشتر ڕێككەوتنێكی بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ واژوو كراوە.
دەرچوواندنی ئەم یاسا نوێیە لە دژی كۆچبەران، پاش ئەوە دێت كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا ڕیكۆردێكی نوێی تۆمار كرد، بە جۆرێك كە تەنیا لە یەك ڕۆژدا "686" كۆچبەر گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە. ژمارەی پێوانەیی پێشوویش هەر لە 11ی حوزەیرانی ئەمساڵ تۆمار كراوە كە 549 كۆچبەر گەیشتوون بە بەریتانیا.
بەپێی بەدواداچوونەكانی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە نێوان "لە سێ ڕۆژدا و لە 7تا9ی تەمووز هەزار و 339 كۆچبەر توانیویانە بە بەلەمی بچووك لە كەناڵی ئینگلیزی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بپەڕنەوە".
نوێ دەكرێتەوە...