پەرەگراف
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی ئەمڕۆ لە گوندی زەرووکانی سەروو سەر بە ناحیەی سەنگەسەر لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین کەوتە خوارەوە.
خەڵکی ناوچەکە چوونەتەسەر پاشماوەی فڕۆکەکە کە ئاڵای تورکیای لەسەرەو هێشتا ئاگرەکەی نەکوژاوەتەوە، ڤیدیۆیان تۆمار کردووەو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، هێشتا لایەنە ئەمنییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەوە نەداوە. سوپای تورکیاش باسی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەو هۆکارەکەیی نەکردووە.