پەرەگراف
بەیانیی ئەمڕۆ ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە ڕێگای دھۆک-موسڵ ڕوویداو چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو هەر چوار هاووڵاتییەی گیانیان لەدەستداوە دوو پیاو، ژن و منداڵێکن وئەندامی یەک خێزانن.
ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری (کیا ریۆ) و بارهەڵگرێک روویداوە لە نزیک ناحیەی ئەلقووش کە دەکەوێتە سنووری موسڵ.
دوو ڕۆژ لەمەوبەریش ڕووداوێكی هاتووچۆی سەخت لە زاخۆ، گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی 29 كەسی دیكەی لێ كەوتەوە.
ئەو ڕووداوەش لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری دوو تەنی و ئۆتۆمبڵێكی مارسیدسدا ڕووی دا، زۆریی ژمارەی قوربانییەكان بۆ ئەوەگەڕایەوە كە ئۆتۆمبێلە دوو تەنییەكە ژمارەیەكی زۆر كرێكاری هەڵگرتبوو.
بەپێی ئاماری هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، لە ساڵی 2022دا سێ هەزار و 706 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان دابوو، بەهۆیانەوە 445 كەس گیانیان لەدەست داوە كە 78یان ئافرەتن، هەروەها حەوت هەزار و 250 كەس بریندار بوون.