سوودانی و ئەردۆغان بە تەلەفۆن قسەیان کرد

14-07-2023 05:21

پەرەگراف

ئەردۆغان بە تەلەفۆن لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی قسەیکردو خواستی وڵاتەکەی پیشاندا بۆ فراوانکردنی ھاریکاریی و ئامادەیی کۆمپانیا تورکییەکانی خستەڕوو بۆ کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگای گەشە.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەڵێت، سوودانی پەرۆشیی عێراقی پیشانداوە بۆ بنیاتنانی هاوبەشیی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە ونێودەوڵەتی بەمەبەستی کارکردن بۆ گەشەپێدانی ئابوریی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا.

لە بەرامبەردا سەرۆککۆماری تورکیا خواستی وڵاتەکەی خستووەتەڕوو بۆ فراوانکردنی هاوکاریی لەگەڵ عێراق، هەروەها ئامادەیی تورکیا و کۆمپانیا تورکییەکانی دووپاتکردووەتەوە بۆ کارکردن لە پرۆژەی ڕێگای گەشە و بەشداریکردن لەو دەرفەتە ئابوورییە.

رێگای گەشە پرۆژەیەكی ئابوریی هاوبەشی نێوان عێراق‌و توركیایە بۆ بەستنەوەی ھەردوو وڵات بە یەکەوە لەڕێگای ھێڵی ئاسن لە بەسرەوە، پڕۆژەکە لە سەردەمی حكومەتی سوودانیدا خراوەتەڕوو و کاری لەسەر دەکرێت.

نووسینگەی سوودانی هیچ ئاماژەیەكی بەوە نەكردووە ئایا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا باس لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان كراوە یاخود نا کە لە ٢٥ی ئازاری ئەمساڵەوە ڕاگیراوە، پەیوەندییەکەش لەكاتێكدایە سودانی بەسەردانێك لە هەرێمی كوردستانە.

ئەردۆغان دوو ڕۆژ لەمەوبەر هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی بۆ "ململانێ"ی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق گەڕاندەوەو وتی "توركیا دەیەوێت دەست بە هەناردەكرنی نەوت بكاتەوە".

سەرۆككۆماری توركیا، وتی "ئێمە سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ توركیا هیچ كێشەیەكمان نییە، ئەم كێشەیە بە تەواوی لەناوخۆی عێراق و بەهۆی ناكۆكیی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی باكووری عێراقەوەیە".

ئەردۆغان وتیشی "هاوكارە تایبەتمەندەكانم سەبارەت بەو بابەتە كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن. ئێمەش هەنگاو دەنێین تاوەكو كێشەی نێوان حكومەتی باكووری عێراق و حكومەتی ناوەندی چارەسەر ببێت".

"هەر كە كێشەكە چارەسەر بوو، ئێمە ڕاستەوخۆ لەگەڵ كردنەوەی هێڵ و بۆرییەكانی نەوتین. لەسەر بنەمای بردنەوە بە بردنەوە، دەمانەوێت ئەوان براوە بن و ئێمەش براوە بین" ئەردۆغان وای وت.

ئەو قسانەی ئەردۆغان لە كاتێكدایە بەرپرسانی هەرێم لە سەرۆكی حكومەتەوە تا وتەبێژ و وەزیری سامانە سروشتییەكانیش چەندین جارجەختیان كردووەتەوە كە هیچ كێشەیەك لە نێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت نەماوە.

لە نوێترین لێدواندا ڕۆژی ١٠-٧-٢٠٢٣ وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم ڕایگەیاند كەڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، سەردانیعێراق دەكات و پێشبینیش دەكات لەو سەردانەدا كێشەیهەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و كەركووك چارەسەربكرێت.

كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، جەختی كردەوە كە "وەكووهەرێمی كوردستان، هەموو ڕێكارەكانمان لەگەڵ وەزارەتینەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ تەواو كردووە، بابەتیدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت زیاتر گرێدراوی نێوانعێراق و توركیایە".‏

كەمال محەمەد وتیشی "لە مانگی پێنجدا كۆمپانیای سۆمۆبە ڕەسمی توركیای ئاگادار كردووەتەوە كە ئامادەنهەناردەی نەوت دەست پێ‌بكەنەوە، بەڵام هێشتاچاوەڕێین".‏