پەرەگراف
ڕووداوێكی هاتووچۆی سەخت لە زاخۆ، گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی 29 كەسی دیكەی لێ كەوتەوە كە برینی ژمارەیەكیان سەختە.
ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک، ڕایگەیاند "ڕووداوەكە كاتژمێر 10:30 خولەك لەسەر ڕێگای سەرەكیی دهۆك - زاخۆ لە نزیك تونێلی زاخۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری دوو تەنی و ئۆتۆمبڵێكی مارسیدسدا ڕووی داوە.
زۆریی ژمارەی قوربانییەكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئۆتۆمبێلە دوو تەنییەكە ژمارەیەكی زۆر كرێكاری هەڵگرتووە و لەناو بریندارەكانیشدا ژمارەیەك ژن هەن.