ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: ڕێککەوتنی نێوان بازرگانان و هاووڵاتیان بۆ دروستکردنی کارتی بانکی و پارە گۆڕینەوە لە وڵاتان، حەرامە

10-07-2023 01:36

پەرەگراف

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەندێك بازرگان و هاووڵاتیان بۆ دروستكردنی كارتی بانكی و پارە گۆڕینەوە لە وڵاتانی دەرەوە، "فێڵكردنە و حەرامە".

ئەنجوومەنەكە ڕوونی كردووەتەوە كە ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوان هەندێك لە بازرگانەكان و هاووڵاتیان هەیە، كە لە بەرانبەر پێدانی بڕێك پارە بە هاووڵاتییەكان، كارت و ژمارەی حیسابی بۆ ئەو هاووڵاتیانە دروست دەكەن و ئەو بڕە پارەی كە حكومەت ڕێگەی پێ داوە، دەكەنە ناو كارتەكان، دواتر لە وڵاتی ئیمارات یان توركیا ڕەصیدەكەی ناوی دەگۆڕنەوە بە دۆلار بە نرخی فەرمیی بانكی ناوەندی، پاشان دۆلارەكە دەهێننەوە بۆ كوردستان بە نرخی ڕۆژ دەیفرۆشنەوە، "كارێكی حەڕامە".

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ئەو كارە بە "فێڵ" ناو دەبات و جەخت دەكاتەوە كە "فێڵكردن لە ڕێكارە بانكییەكان و یاسا و ڕێنمایییەكانی حكومەت، غەشكردنە و دروست نییە، چونكە موسڵمان پێویستە پابەند بێت بەو مەرج و ڕێنماییانەوە كە دادەنرێت بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار".

دەقی فتواكەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم:

قال تعالی: {فَاسْأَلُوا أَهْڵ الژِّكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ} (سورە النحل: 43)

الحمد لله، والصلاە والسلام علی سیدنا محمد رسول الله، وعلی ێ‌له وأصحابه ومن والاه.         

وبعد:

دوای ئەوەی چەندین هاوڵاتی و نوسینگەكانی حەواڵە پرسیاریان لە ئەنجومەنی باڵای فەتوا كرد سەبارەت بە گۆڕینەوەی دراوی عیراقی بە دۆلار لەڕێگەی كارتی بانكی وەك ماستەر كارت و ڤیزە كارت و زین كاش و ئیف ئای بی و سویچ و ئەی پی ئێچ  و هتد.. بە شێوەیەك هەندێك لە نوسینگەكانی حەواڵە یان بازرگانەكان چەند كارتێك بە ناوی چەند هاوڵاتییەك دروست دەكەن و ڕەصید بەدیناری عیراقی و نرخی فەرمی دەخەنە ناو كارتەكانەوەو دەچن لە ئیمارات یان توركیا ئەو دینارە دەگۆڕنەوەی بە دۆلاری ئەمریكی، بە نرخی حكومی پاشان دۆلارەكە دەهێننەوە بۆ كوردستان بەنرخی ڕۆژ لە بازارەكانی كوردستان دەیفرۆشنەوە، یاخود لەو وڵاتانە كەسێكی نوێنەری خۆیان هەیە لە ئەكاونتەكەیانەوە ڕصیدەكەیان بۆ دەگۆڕنەوەو بۆیان تەحویل دەكەن یان لەو وڵاتە بەشێوەیەكی ڕواڵەتی مۆبایل یان ئۆتۆمبیل یان هەر كاڵایەكی دیكەی پێ دەكڕن پاشان ئەو كاڵایانە هەر لەوێ دەفرۆشنەوە بە دۆلار پاشان دۆلارەكە دەهێننەوە بۆ كوردستان بە نرخی ڕۆژ دەیفرۆشنەوە لە كاتێكا كڕینی ئەو كاڵایانە ئامانجی سەرەكی نییە لە مامەڵەكەیاندا.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لە بەرواری 7/6/2023 دوای ڕاوێژ كردن لەگەڵ خەڵكی تایبەتمەندی بازاڕ لەم بابەتەو گەڕانەوە بۆ سەرچاوەكانی فیقهی ئیسلامی و ڕەچاوكردنی مەبەستەكانی شەریعەت ئەم فەتوایەی خوارەوەی ڕاگەیاند:

دروستكردنی كارتی بانكی و ژمارە حیساب و پڕكردنەوەی بە ڕەصید بە هەر جۆرە دراوێك پاشان بەكار هێنانەوەو خاڵی كردنەوەی لەناوخۆ  یان لە هەر وڵاتێك ئەگەر بەشێوەیەكی كەسی و لە لایەن خاوەن كارت و ژمارە حیسابیەكەوە بوو و ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدرا بە دراوێكی دیكەو، لە ژێر مەرج و ڕێنماییەكانی بانكی مەركەزی وڵات و ئەو بانكە نا ڕیباییەدا بوو كە ئەو كارتە یان ژمارە حیسابییەی لێ كراوەتەوە ئەوە هیچ گرفتێكی شەرعی نییە.

بەڵام ئەگەر بەدەر لە ڕێنماییە بانكییەكان بەشێوەی قاچاغ و نایاسایی ئەو كارت و ژمارە حیسابیانە بەكار هێنران و وەك ئەوەی كە لەئێستادا بە لێشاو ئەنجام دەدرێت كە هەندێك لە بازرگانەكان كردویانە بە پیشەیەكی بەردەوامی خۆیان كە لەگەڵ چەند هاوڵاتییەك ڕێكدەكەون و كارت و ژمارەی حیسابییان بۆ دەكەنەوە لە یەكێك لەو بانكانەی كە سەكۆی ژمارەییان هەیە لە بانكی مەركەزی عیراقی و لەبەرامبەر بڕێك پارە كارتەكانی ئەوان بەكار دەهێنن و لەكوردستان ئەو بڕەی كە حكومەت ڕێگەی پێداوە پارە دادەنێن لەناویانداو لە وڵاتی ئیمارات یان توركیا ڕەصیدەكەی ناویان دەگۆڕنەوە بە دۆلار بە نرخی فەرمی بانكی مەركەزی یان بە شێوەیەكی ڕواڵەتی مۆبایل یان كاڵایەكی پێ دەكڕن پاشان ئەو كاڵایانە هەر لەوێ دەفرۆشنەوە بە دۆلار پاشان دۆلارەكە دەهێننەوە بۆ كوردستان بە نرخی ڕۆژ دەیفرۆشنەوە، ئەوە كارێكی حەڕامە.

چونكە هەوڵدان بۆ فێڵ كردن لە ڕێكارە بانكیەكان و یاساو ڕێنمایییەكانی حكومەت غەشكردنەو دروست نییە، چونكە موسڵمان پێویستە پابەند بێت بەو مەرج و ڕێنماییانەوە كە دادەنرێت بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - دەفەرموێت: (المُسْلِمُونَ عَڵی شُرُوگِهِمْ، إِلاَّ شَرْگًا حَرَّمَ حَڵالاً، أَوْ أَحَلَّ حَرَامًا) أخرجه البخاری معلقا وأخرجه الترمژی وقال هَژَا حَدِیپٌ حَسَنٌ صَحِیحٌ.

پاشان ئەو ڕێكارانە لە بەرژەوەندی گشتی خەڵكدایە و سیاسەتی بانكی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی دانراوە، بۆیە پێویستە خەڵكی پابەندبن پێوەی مادام پێچەوانەی شەرع نەبێت.

بۆیە زانایان كۆكن لەسەر ئەوەی هەر یاسا و ڕێنماییەك كە لە لایەن‌ حكومەتەكانەوە دەربچیت و بەرژەوەندیی گشتیی تیادا بێ و پێچەوانە نەوەستێت لەگەڵ دەقە شەرعییەكان، پابەندبوون پێوەی واجبە.

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی ێ‌‌له وأصحابه أجمعین.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا

 21/ژو الحجە/ 1444ه = 9/7/2023ز = 18/پوشپەڕ/2723ك