سەلاحەدین بەهادین: پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ دەوروبەری زیاتر لە پابەندیی گوماناوی دەچێت
پەرەگراف
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ دەوروبەری، "بەداخەوە ناتوانیت پێی بڵێی پەیوەندی، زیاتر لە پابەندیی گوماناوی دەچێت"، دەشڵێت "ناڕازین بە هەموو پابەندیی و نۆکەرایەتییەک کە هەیە".
سەلاحەدین بەهادین لە وتارێکدا بۆ کادرانی حیزبەکەی ڕەخنەی لە دۆخی هەرێم و پەکخستنی پەرلەمان گرت و وتی، عەیبدارییەکی گەورەیە دوای ٣٢ ساڵ گەلی کوردستان وای بەسەر هاتبێت و ئەوە دۆخی بێت.
ئەمینداری یەکگرتوو، هەروەها باسی "تاکڕەوی و دوو زۆنیی" لە هەرێم کرد و وتی "ئێمە گرووپی بڕووخێ بڕووخێ نەبووین و ناشبین، بەڵام کە دەبینین حاڵەتەکە بەرەو داڕووخانە، دەبێت هەڵوێستمان ببێت".