پەرەگراف - سلێمانى
دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ڕایگەیاند "یەكێك لەو نەخۆشانەی كە گومانی تای خوێنبەربوونمان لێ دەكرد، ئەنجامی پشكنینەكەی بە ئەرێنی هاتووەتەوە و هەڵگری ڤایرۆسەكەیە".
دكتۆر سەباح هەورامی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئەو زانیارییەى خستە ڕوو و وتیشی "نەخۆشەكە دانیشتووی چوارقوڕنەیە و تەمەنی 45 ساڵە، لە ڕەگەزی مێیە و پیشەی خێزانەكەیان بەخێوكردنی ئاژەڵی خۆماڵییە".
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوە كرد كە دۆخی نەخۆشەكە گەیشتووەتە خوێنبەربوون، بەڵام لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێریدایى چڕدایە و "لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستیی تا ڕاددەیەكی زۆر جێگیرە".
ئەو كەسانەی تووشبووەكە ڕۆژانە بەركەوتەی لەگەڵیان هەبووە، پشكنینیان بۆ كراوە و نموونەكەی نێردراوە بۆ تاقیگەی ناوەندی لە بەغداد.
سەبارەت بە توانای بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بۆ چارەسەری تووشبووانی تای خوێنبەربوون كە پێشتر باس لەوە كرابوو تێچووی چارەسەری زۆرە، دكتۆر سەباح هەورامی وتی "لە ئێستادا تاوانی چارەسەر یەكدوو حاڵەتمان هەیە".